ئەمڕۆ هەینی، نرخی دۆلار هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، کێشەی سەرەکی لە بەرھەمھێنانی کارەبا نەبوونی سوتەمەنییە.
بەگوێرەی نوسراوێک، حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری كە تاكە وەزیری هەورامییە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، داوا لە ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە دەكات شێوەزاری هەورامی بخاتە پرۆگرامی خوێندنەوە.
پزیشکێکی روسی بەناوی بافێل ئیسانپاییڤ پسپۆرێ بواری دابەزاندنی کێش ئەو کەسانەی دیاری کردووە کە نابێت ئاو و لیمۆ بە گەدەی بەتاڵ بخۆنەوە.
ئەمڕۆ هەینی، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٧ هەزار ٥٨ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٧٧٧ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٧ دۆلار و ٧ سەنتە.
بههۆی تهقینهوهی بۆمبێكی چێنراوەوە له گوندێكی سەر بە قەزای خورماتوو کەسێک گیانی لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون.
كەشناسێکی عێراق پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ هەینی تا ماوەی هەفتەیەک پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکانی عێراق دابەزێت.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای( هەولێر - پیرمام) ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەوهۆیەوە شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە.
نەخۆشخانەى فریاکەوتنی سەقز رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی غاز، کەسێک گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەهۆی رەشەبایەکی بەهێزەوە کە لە بەشێک لە ناوچە رۆژهەڵاتییەکانی چین هەڵیکردووە، سەقفی کۆمەڵێك خانوو لێبووەتەوە و تێكشکاوە، ئەمەش بووەتە مایەی ترس بۆ ئەو پیادانەی بە شەقامەکەدا دەڕۆشتن لەو کاتەدا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی ٧٥ دۆلار و ٧٨ سەنتە، بەمەش نرخەکەی دابەزیوە بەراورد بە دوێنێ.
لە وەڵامى نیگەرانییەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە، حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دادگاکان سەربەخۆن و حکومەتیش دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات، داواشى لەو لایەنانە کردووە رێز لە بڕیارەکانی دادگا بگرن.
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە عێراق بەرپرسیارییەتی سەر شانی هەموو دەسەڵاتە فیدڕاڵییەكانە و لەسەر هەمووان پێویستە چوارچێوەیەكی دەستوریی و یاسایی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەكە دابینبكەن.
جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، یەکەیەکی حیسابی لە وەزارەتی پێشمەرگە دامەزراوە و هەموو هێزەکانی پێشمەرگە لەو رێگایەوە و بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی موچە وەردەگرێت.
close gate.io account
ئەندامێکی لیژنەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هەوڵەکانی بۆ یەکخستنەوەی هیزەکانی پێشمەرگە مێژوویەکی درێژی هەیە بەڵام تا ئێشتا جێبەجێ نەکراوە، دەشڵیت، "ناکرێت پارتی و یەکێتی هێزی پێشمەرگە بۆ دووبەرەکی سیاسی بەکاربهێنن".
چاوگێک لە لیوای ٨ی پاسەوانی سنوور بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، هێزەکانی پاسداری ئێران لە سنووری خانەقین سنووریان بەزاندووە و هاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوە.
بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیکردنی شوێنەوارەکان و کەلەپوری زیقار رایگەیاند، شاری ئوری شوێنەواری ئامادەدەکرێت بۆ پێشوازیکردن لە ١٣ هەزار حاجی کریستیان لەسەرتاسەری جیهاندا کە سەردانی ئەو شارەدەکەن و تیایدا نوێژی ئیبراهیمی دەخوێنن.
وەزارەتی تەندروستی و خۆپارێزی کۆمەڵگەی ئیمارات رایگەیاند، لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی کلینکی دەرمانی دژە کۆرۆنای "سۆترۆفیماپ"ی پەرەپێدراوی ئەو وڵاتە کاریگەری ئەرێنی تۆمار کردووە.
دادگای دەستووری تورکیا رایگەیاند، تورکیا مافی عومەر فاروق گەرگەرئۆغڵو پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی پێشێلکردووە بەوەی سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندووە بەتۆمەتی تیرۆر.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ٧٢٩ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٤٦٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ پینجشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار لە هەرێمی کوردستان بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک گەشتە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار.
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا پرسی بەجینۆساید ناساندنی کارەساتی کوردانی ئێزدیی پەسەند کرد. دەشڵێت، پرۆسەکە بە پشتیوانی حکومەتی ھەرێم بەڕێوە چووە.
بەڕێوەبەرایەتی پەیمانگای فیزیای بەرگە هەوا لە روسیا رایگەیاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەو وڵاتە کەش و هەوای کیشوەری بەشێوەی پلەبەندی دەگۆڕێت و بەمەش دوای دەیان ساڵ بەفربارین دەبێتە دیاردەیەکی دەگمەن لەو وڵاتە.
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، بڕیاری خەرجكردنی ٢٠٠ ملیاری مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان دەرچووە و ناردنیشی پەیوەستە بە وردبینییکردنی لەلایەن هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغدا. دەشڵێت، "وەزیری دارایی عێراق، هۆكاری دواكەوتنی پارەكە نییە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئاسایشی ناوچەکە بەندە بە پەیڕەوکردن و پابەندبوون بە بڕیارە نێودەوڵەتییەکان و رێزگرتن لەسەرەوەری وڵاتان.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە ١٦ هەزار کەسوکاری شەهیدان فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە. دەڵێت، "بەهۆی نەبوونی زەویی ئامادەکراو پێشتر دابەشکردنی زەوی دوا کەوتووە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی پێشمەرگەیەک هێنراوەتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی گولـلەوە گیانی لەدەستدابوو.
لێپرسراوی بەشی پێشبینیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی ٣٠ حوزەیران پلەکانی گەرما گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی. دەشڵێت، ئەمڕۆ ١ی تەموز پلەکانی گەرما پلەیەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت و پێشبنیش دەکرێت لە ھەفتەی داھاتوو پلەکانی گەرما زیاتر دابەزێت.
بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە بارەی درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل درێژکردەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، ئاگر لە کارگەی جبسی خەبات کە لە سێ باڵەخانە پێکهاتووە لە قەزای خەبات کەوتووەتەوە و هەر سێ باڵەخانەکە بەتەواوی سوتاون و تائێستاش ئاگرکە کۆنتڕۆل نەکراوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی ٧٥ دۆلار و ١٣ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک شەش سەنت بەرزبووەتەوە.
چاوگێکی ئەمنی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چینراو لە بازاڕی مرێدی لە ناوچەی سەدر لە شاری بەغدا زیاتر لە ١٠ کەس برینداربوون.
وتەبێژی پۆلیدی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە دوێنێوە بەهەزاران نامەی بۆ نێردراوە و تیایدا پرسیارکراوە، ئایا جامڕەشکردن تاڕێژەی ٣٠% ئاساییەو رێگەپێدراوە یان نا؟
ماڵپەڕی "باسنیوز"ی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرإمی کوردستان لە رێکەوتی ٧ی ٧ی ٢٠١٤دا هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووەو داوای دوو ساڵی دیکە هەرێم پێویستی بە هاوردەکردنی بەنزین نامێنێت. لەکاتێکدا، دوای حەوت ساڵ لەو مژەدەیە هێشتا کێشەی بەنزین بە چارەسەر نەکراوی ماوتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ھەر ناوچەیەك كێشەی ئاوی ھەبێت، پارەی بۆ خەرج دەكرێت.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لەکۆگایەکی خواردەمەنی لە شاری دهۆک کەوتەوە و تائێستاش تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆکردنی ئاگرەکەن و هێشتا قەبارەی زیانەکان نازانرێت.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ٧٢٣ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥٤٩ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٣٠ی خولەکی ئێوارە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی یەبەشەیان لە چیای شەنگال بۆردومانکرد.
چاوگێک لە پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو کەسەی لە روداوی تەقەکردنەکەی کەمێک لەمەوبەر لە بەنزینخانەی ئیسکان لە شاری کەرکوک بەسەختی بریندارکرا گیانیلەدەستدا.
توێژینەوەیەکی نوێ لە گۆڤاری لانسێت بۆ نەخۆشییە گوازراوەکاندا بڵاوکراوەتەوە و ئاشكرایکردووە، دوای پێدانی ھەردوو ژەمە ڤاکسینی کۆرۆناڤاک کە لەلایەن کۆمپانیای دەرمانی چینی سینۆڤاکەوە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرھەمھێنراوە، لە منداڵان و مێردمنداڵانی تەمەن ٣-١٧ ساڵدا بەرگرییەکی بەھێز دژی ڤایرۆسەکە دروست دەکات.
گەرچی بڕیار بوو لەم هەفتەیەدا مووچەی تەواوی وەزارەتەکان بدرێت، بەڵام بەهۆی بڕیارێکی وەزارەتی داراییەوە سبەینێ مووچەی هیچ شوێنێک دابەش ناکرێت.
بنکەی بەرگری شارستانی کەلار رایگەیاند، بەهۆی هەبوونی چەرخێک لەناو دەرگای ئۆتۆمبێلێکدا، ئۆتۆمبێلەکەی گڕیگرت.
شەوی رابردوو بەڕێوەبەری تەندروستی راگەیاندنی بەردەڕەش رایگەیاند، بەهۆی خواردنی ماسی لە یەکێک لە چێشتخانەکانی قەزای بەردەڕەش ١٧ کەس ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، لە ئێستاشدا ژمارەکە بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە حەوت هێندە.
دەستەی گشتی کەشناسی عیراق، پێشبینی پلەی گەرمای چوار رۆژی داهاتووی راگەیاند و دەڵێت، "رۆژانی پێنچ شەممە و هەینی زۆر گەرم دەبێت"، هاوکات بەهۆی گەرماوە لە چەند پارێزگایەکی عێراق پشووی فەرمی راگەیاندراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی لە کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا عەلی عەلاویی وەزیری دارایی عێراق ناڕازی بووە لەسەر کاتی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێمی کوردستان، بەهۆی ئەوەی هەرێم هیچ بەرامبەرێک نادات بۆ ئەو پارەیە.
بڕیارە مستەفا کازمی سەردانی ئەمریکا بکات و لەسەردانەکەشیدا پەیامێکی لایەنە شیعییەکان دەگەیەنێت، کە داوا دەکەن ئەمریکا لە عێراق بکشێتەوە.
بەهۆی نەبوونی کارەباوە لە شارۆچکەی چرەی سەر بە قەزای شێخان لە دهۆک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندان دەستی پێکرد و رێگای سەرەکی دهۆک-هەولێریان داخست، پاش ئەوەی بڵاوەیان پێکرا، لە ئێستاشدا بۆجاری دووەم هاوڵاتیان هاتوونەتەوە سەر شەقام.
لە راپۆرتێکی رۆژنامەی مەدای عێراقدا لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاندووە، بە زیادکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، ٢٢ ترلیۆن دینار بۆ بودجە زیادیکردووە و کورتهێنانی موچەش پڕبووەتەوە.
رزگار کۆچەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە روماڵی ئاگرەکەی کۆگا و مۆبیلیاتەکەی سەر شەقامی ٦٠ مەتری هەولێرەوە رایگەیاند، ئاگرەکە تەنها لە بەشێکی بچووکی بەشی پشتەوەی کۆگاکەدا ماوە و کۆنترۆڵدەکرێت، خاوەنی مۆبییاتەکەش دەڵێت، بەهۆی تەقینی سپلێتی ناو مۆبیلاتەکەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە.
نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر لەبارەی ئاگرەکەوە دەڵێت، ئاگرەکە کەمتەرخەمی هاووڵاتیان خۆشیانی تێدایە و داواش دەکات، هاوڵاتیان لە شوێنەکە دوور بکەونەوە.
چۆمان مەحمود پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کە ئاگری کۆگا و مۆبیلیاتەکەی هەولێر گەیشتووەتە چێشتخانەیەکی تەنیشتی، بەڵآم زوو توانراوە کۆنترۆڵبکرێت.
ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش بەراورد بەنرخی داخستنی بازاڕ بە٢٥٠ دینار زیاتر مامەڵەی پێوەکرا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایەگیاند، ئاگرەکەی کۆگا و مۆبیلیاتەکەی هەولێر تەشەنە دەستێنێ و مەترسی گڕگرتنی دوکانەکانی چواردەوریشی هەیە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئاگرێکی گەورە لە مۆبیلیاتێکی هەولێر لە شەقامی ٦٠ مەتری کەوتووەتەوە کە کۆگایەکی کارگەکەشی لەگەڵدایە و بەشی سەرەوەی کۆگاکە گڕیگرتووە و یەکێک لە کارمەندەکانی مۆبیلیاتەکە لەناو ئاگرەکە و مۆبیلیاتەکەدا ماوەتەوە.
بەهۆی نەبوونی کارەباوە لە شارۆچکەی چرەی سەر بە قەزای بەردەرەشی دهۆک خۆپیشاندان دەستی پێکردووە و رێگای سەرەکی دهۆک-هەولێریان داخستووە.
شارەوانی سلێمانی رێگری لە دابەشکردنی بەنزینە ٥٠٠ دینارییەکەی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی دەکات و شارەوانیش دەڵێت، ئەو بەنزینە نایاساییە لەو جێگایەدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٦ هەزار ٥٧ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٧٥٩ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٦ دۆلار و ٥ سەنتە.
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاندووە، پێشبینی دەکەن ئەمڕۆ چوارشەممە، پلەکانی گەرما لە بەغدای پایتەخت و نۆ پارێزگای دیکەی عێراقدا بگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی و لە دوو پارێزگاش پشوو راگەیاندرا.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەراگەیەنراوێکدا رەتیدەکاتەوە ئەو فڕۆکانەی هێرشیان کردە سەر کەتائیبی سەید ئەلشوهەدا لەهەولێرەوە فڕیبن.