بەفربارین لە سنوری قەزای ئامێدی
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ئامێدی، نیهاد ئۆرەماری
لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە، لە هەندێک ناوچەی قەزای ئامێدی ٥٠ سانتیمەتر بەفر باریوە.
پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە گوند و ناحییەکان و سەنتەری قەزای ئامێدی کردووە و تا ئێستاش بەفربارین بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەندێک ناوچە و بەتایبەتیش ناحیەی چەمانکی ٥٠ سانتیمەتر بەفر باریوە.
835833 جار بینراوە