بەهۆی رەشەبایەکی بەهێزەوە کە لە بەشێک لە ناوچە رۆژهەڵاتییەکانی چین هەڵیکردووە، سەقفی کۆمەڵێك خانوو لێبووەتەوە و تێكشکاوە، ئەمەش بووەتە مایەی ترس بۆ ئەو پیادانەی بە شەقامەکەدا دەڕۆشتن لەو کاتەدا.
جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، یەکەیەکی حیسابی لە وەزارەتی پێشمەرگە دامەزراوە و هەموو هێزەکانی پێشمەرگە لەو رێگایەوە و بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی موچە وەردەگرێت.
بەگوێرەی ریزبەندی سەرۆکایەتی ئەمریکا C-SPAN بۆ خراپترین سەرۆکی ئەە وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢١دا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە پلەی چوارەمی گرتووە.
وەزارەتی تەندروستی و خۆپارێزی کۆمەڵگەی ئیمارات رایگەیاند، لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی کلینکی دەرمانی دژە کۆرۆنای "سۆترۆفیماپ"ی پەرەپێدراوی ئەو وڵاتە کاریگەری ئەرێنی تۆمار کردووە.
دادگای دەستووری تورکیا رایگەیاند، تورکیا مافی عومەر فاروق گەرگەرئۆغڵو پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی پێشێلکردووە بەوەی سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندووە بەتۆمەتی تیرۆر.
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا پرسی بەجینۆساید ناساندنی کارەساتی کوردانی ئێزدیی پەسەند کرد. دەشڵێت، پرۆسەکە بە پشتیوانی حکومەتی ھەرێم بە
بههۆی شهپۆلێكی گهرمای له رادهبهدهر كه ویلایهتهكانی خۆرئاوای كهنهدای گرتووهتهوه، ٦٣ كهس گیانیان لهدهستدا.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جی ٢٠ لە ئیتالیا کۆبوونەوە و وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاتند، داوا لەوڵاتانى گروپەکە دەکەن هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتی نایەکسانی لە جیهان بدەن.
ماڵپەڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، جاکۆب زوما سەرۆکی پێشووی ئەفریقای باشور بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی و تێوەگلان لەگەندەڵی لەسەردەمی سەرۆکایەتییەکەیدا بە ١٥ مانگ زیندانیکردن سزادرا.
تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیار کەس لە جیهاندا، ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوو و چین لە ریزبەندی یەکەمدایە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "لەسەردەمی دەسەڵات و حوکمی مندا رێگە نادەم ئێران چەکی ئەتۆمی بە دەست بهێنێت".
وتەبێژی کۆشکی سپی لە میانەی کنفرانسی رۆژنامەنووسی رۆژانەیدا لە کۆشکی سپی باسی لە هیرشەکەی دوێنێ شەوی ئەمریکا بۆسەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە سەر سنوری نێوان عێراق- سوریا کرد و دەڵێت، ئامانج لە هێرشکر
میدیا جیهانییەکان وێنە و ڤیدیۆی تۆفان و رەشەبای بەهێزی ئەمڕۆی ویلایەتی میشیگانی ئەمریکایان بڵاوکردووتەوە، کە بووەتە هۆی برینداربوونی چوار کەس و کەوتنەوەی زیانێکی زۆری ماددی.
دەسەڵاتدارانی سعودیە رایانگەیاند، هەموو ئەوکەسانەی مەرجەکانی حەج دەیانگرێتەوە و ناویان بۆ ئەنجامدانی ئەو فەریزەیە لەناوخۆی وڵات دەرچووە، دەبێت ژمی دووەمی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتبێت.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، بە ئانتۆنی بلینکەن-ی راگەیاند کە گومانی جددییان لەسەر دانوستانەکانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەیە.
لە شاری ئەلباکرکی لە ویلایەتی نیومەکسیکۆ لە ئەمریکا لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی باڵۆنێک پێنج کەس گیانیانلەدەستدا.
رۆژانەمی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی کردەوە، پێش تێپەڕبوونی پێشبڕکێکارانی پاسکیلسواری لە پاڵەوانێتی "سوڕانەوەی فەرەنسا" هاندەرێکی ژن بێ گوێدانە هیچ شتێک پارچە کارتۆنی هەڵگرتووە و دەردەچێتە سەر شەقامەکە
تەلەفیزیۆنی فەرمی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، هاوڵاتیانی وڵاتەکەی نیگەرانن لە دۆخی تەندروستی کیم جوونگ ئونی سەرۆکی وڵات بەهۆی ئەوەی لە کۆتاجار کە لە تەلەفیزیۆن وادەرکەوتووە کە کێشی دابەیوە و پێدەجێت لا
پاش ئەوەی سێ رۆژ لەمەوبەر باڵەخانەیەکی گەورە لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا داڕما، ژمارەی گیانلەدەستدانەکان بووەتە پێنج کەس و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٥٠ کەسی دیکە بێ سەروشوێن بوون، تا ئێستاش گەڕان بەدوای
دژی خراپی گوزەرانیان هاوڵاتیانی لوبنانی بەردەوامن لە خۆپیشاندان و خۆپیشاندانەکانیش بەیروتی پایتەختی گرتوەتەوە و خۆپیشاندەران دەستیان بەسەر چەند ناوچەیەکدا گرتووە.
لە سەر شێوازی درامای مەئمون و هاوبەشەکانی کە هونەرمەندی دیاری میسر عادل ئیمام رۆڵی تێدا دەبینی، پیاوێک لە گوندێکی پارێزگای سوهاج لە وڵاتی میسر دوای مردنی دەرکەوت ملیۆنێر بووە.
ماڵپەڕی هەواڵی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە تۆمارەکانیدا گەنجترین دایکی تۆمار کرد کە تەمەنی ١١ ساڵی تێنەپەڕاندووە و بووە بە دایک لەڕووداویکی سەیردا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی ٧٦ دۆلار و ١٨ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەدوو ساڵی رابردوودا تۆمارکرد.
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵی سۆماڵی لە شاری فۆرتسبۆرگی ئەو وڵاتە لە سۆپەرمارکێتێکدا بە چەقۆ هێرشیکردە سەر بەشێک لە کڕیاران و لە ئەنجامدا سێ ژنی کوشت و شەشی دیکەی بە سەختی
توێژەرانی شوێنەوارناسی ئیسرائیل رایانگەیاند، تیمێک لە توێژەرانی زانکۆی عیبری لە ئەنجامی هەڵدانەوەی شوێنەوارێکی کۆن لە نزیک شاری رەملەی فەلەستین لە باکوری خۆرئاوای قودس پاشماوەی مرۆڤیان دۆزییەوە کە مێژ
تۆڕی میدیای ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی رابردوی ئەمریکی و دوو چاوگی ئاگادار بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆ بایدن لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر لابردنی سزاکانی سەر رابەری باڵای شۆڕشی ئێران لە چوارچێوەی
بەهۆی بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی وەزیری تەندروستی بەریتانیا لەگەڵ یەکێک لە هاوکارەکانی، دەستی لەکار کێشایەوە.
میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، تۆمەتبارى سەرەکى لە کوشتنى جۆرج فلۆید بە زیاتر لە ٢٢ ساڵ زیندانىکردن سزادرا.
ئاگرێکی گەورە لە هەردوو ناوچەی گەشتیاری ئەمیر سوڵتان و جەڕە لە ناوچەی عەسیر لە باشوری خۆرئاوای ئەو وڵاتە کەوتەوە و زیانێکی زۆری ماددی بەو ناوچانە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
له ئاكامی بهركهوتنی هەورە تریشقە چوار كهس له ناوچه جیاجیاكانی هیندستان گیانیان لهدهست دا.
پاش بڵاوبونەوەی وێنەیەکى کە تیایدا باوەش و ماچی یاریدەدەرەکەی دەکات، وەزیری تەندروستی بەریتانیا داوای لێبوردنى کرد.
ماڵپهڕی سهرۆكایهتی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان (ئافاد)ی تورکیا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٩:٢٨ی خولەکی ئەمشەو بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری رێختەر شارۆچكهی كیغی سهربه پارێزگای
بازنەی ناڕەزایەتییەکان و رەخنەکان لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رۆژ بە رۆژ بەرفراوانتر دەبێت، بەجۆرێک جاران کەسانی رکابەری و نەیاریی سیاسیی و رەخنەگرەکانی خودی رەفتاری دۆناڵد ترەمپ لە هەرە هێ
ئەمڕۆ هەینی، بۆ یەکەمجار لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.
میدیا ئەڵمانییەکان بڵاویانکردەوە، لە شاری فۆرتسبۆرگی ئەڵمانیا بەهۆی هێرشی چەقۆوە سێ کەس کوژراون و شەشی دیکەش برینداربوون.
لە باکوری ئەفغانستان هێزی خۆبەخشی مەدەنی دروستکرا، بۆ روبەڕوبوونەوەی چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان، لە کابولیش حەشدی نیشتمانی دامەزرێنرا.
بێژەرێکی کەناڵی KBN لە زامبیا لە پەخشی راستەوخۆدا لە خوێندنەوەی هەواڵەکان دەوەستێت و داوای موچەی خۆی و هاوکارەکانی دەکات.
ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەنوێترین راپۆرتیدا ئیدانەی رەوشی مافەکانی مرۆڤی لە ئێران کردووە کە رژێمی ئەو وڵاتە بەتوندترین شێوە هەموو رێکارێکی بۆ کپکردن و بێدەنگکردنی دانیشتوانی ئەو وڵاتە گرتوەتە
بەمەبەستی هاوکاریکردنی حکومەتی ئەنقەرە لەچارەسەرکردنی دۆسێی پەنابەران، کۆمسیۆنی ئەوروپا بڕی سێ ملیار یۆرۆ دەداتە تورکیا.
ماڵپەڕی ئێرس سکای بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ کۆتا جار لەم ساڵدا دیاردەی دەرکەوتنی "مانگی نمونەیی" کە بە "مانگی شلیکی" ناسراوە روودەدات و بە رەنگە زێڕینییەکەی دەردەکەوێت، دەشڵێت، "کۆتا جار ئەم دیا
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئاگرێکی گەورە لە نێو بازاڕی گەورەی تاران کەوتەوە کە بازاڕێکی گەورەی بازرگانیە.
وەزارەتی دادی ئەمریکا بەتۆمەتی گواستنەوە و دزەپێکردنی زانیاریی هەستیاری بەرگری نەتەوەیی بۆ یارمەتیدانی حکومەتێکی بیانی، سزای ٢٣ ساڵ زیندانیکردنی بۆ مریەم تەها تۆمسۆن دەرکرد.
گرتەیەکی ڤیدیۆیی تەقینەوەی گڕکانی ئیتنا لە چیای ئیتنا لە سەقلیەی ئیتاڵیا بڵاوکرایەوە و تیایدا دەرکەوتووە، کە گڕکانەکە بڕێکی زۆر دووکەڵ و خۆڵەمێش فڕێدەداتە هەواوە.
پزیشکی تایبەتی عەلی خامنەیی رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا خامنەیی یەکەم ژەمی ڤاکسینی "ئێران بەرەکەت"ی دژە کۆرۆنا وەردەگرێت کە پەرەپێدراوی ئێرانە، دەشڵێت، "ڤاکسینەکە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە."
بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵیی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، فەرمانی زیندانیکردن بۆ محەمەد وەلد عەبدولعەزیز، سەرۆکی پێشووی مۆریتانیا دەرکرا.
بەرپرسی نوسینگەی حەسەن رۆحانی رایگەیاند، ئەمریکا رەزامەندی لەسەر هەڵگرتنی هەزار و ٤٠ سزا دەربڕی کە سێکتەرەکانی نەوت و گواستنەوە و دڵنیایی لەسەر ئێران دەگرێتەوە، دەشڵێت، "ژمارەیەک لە کەسایەتی و ئەنداما
پەرلەمانی کوەیت لەناو پەلاماردان و شەڕە بۆکسدا، دوای ئەوەی گرفتی لەگەڵ حکومەتدا هەبوو، توانی بودجەی ٢٠٢١ -٢٠٢٢ پەسەند بکات.
کۆمپانیای بایۆنتیكى ئەڵمانى بۆ دروستكردنی دەرمان و ڤاكسین رایگەیاند، یەكەم كەس ڤاكسینی دژە شێرپەنجەی پێستی وەرگرتووە.
ماڵپەڕی روسیا تودەی بڵاویکردەوە، ژمارەیەک لە ماڵپەرە هەواڵییە ئێرانییەکان، ماڵپەڕەکانی سەر بە حوسییەکان و ماڵپەڕە عێراقییەکانی نزیک لە ئێران راگیراون، کە گوماندەکرێت لەلایەن ئەمریکاوە بووبێت.
لە کۆتایی مانگی کانونی دووەمەوە، بۆ یەکەمجار دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین نرخەکەی بۆ خوار ٣٠ هەزار دۆلار دابەزی. ئەمەش لە ئەنجامی هەوڵەکانی حکومەتی چینەوەبوو بۆ رێگری کردنی بانکەکانی لە مامەڵەکردن بەو دراو
سەرۆکی فلیپین بڕیاریدا بەوەی، وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا چیدیکە بابەتێک نەماوە لەسەر خواستی هەوڵاتیان بەندبێت، دەڵێت، بۆیە هەرکەس رەتی بکاتەوە ڤاکسین وەربگرێت یان دەستگیر دەکرێت یان دەبێت وڵات بەجیبه
ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی رایگەیاند یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بۆ ساڵی ٢٠٢١، دەکەوێتە ٢٠ی تەممووزەوە کە رۆژی سێشەممە دەکات.
کۆمپانیای ژێرخانی ئابوری چینی لە کۆمەڵەی BROAD توانی لە ماوەی ٢٨ کاتژمێر و ٤٥ خولەکدا باڵەخانەیەکی ١٠ نهۆمی لە چین دروست بکات.
کۆشکی سپی رایگەیاند، حکومەتی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا پلانێکی هەیە بۆ دابینکردنی ٥٥ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ رێگەگرتن لەکۆڤید - ١٩ لەسەر ئاستی جیهان.
جێن ساکی، دەربارەی بەردەوامی دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، وتی: "سەرۆک جۆ بایدن، لەم دانووستانانەدا سەرکردەی ئێرانی عەلی خامنەیی وەکو ئەو کەسە دەبینێت کە بڕیار دەدات".
سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوى ئێران رایگەیاند، حکومەتی ئایندە تایبەت نابێت بە گروپێکی دیاریکراو لەناو وڵاتدا و دۆخەکەش لەبەرژەوەندی ئێرانییەکان دەگۆڕێت.
پۆلیسی میسر رایگەیاند، پیاوێکیان دەستگیرکردووە بە بیانوی دەرکردنی جنۆکە لە جەستەی ژنێک بە کێبڵ و دار لێیدەدات و لە ئەنجامدا گیان لە دەستدەدات.
لە کۆی ١٣٦ خوێندکار کە لە ٣٠ی ئایاری رابردوودا لە ویلایەتی نیجەر رۆژئاوای نێجیریا رفێندرابوون، ١٥یان توانیان هەڵبێن و خۆیان رزگار بکەن.
گرتەڤیدیۆیی پیاوێك بڵاوبووەتەوە، دوای ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەکەی دادەبەزێت بۆ ئەوەی چەند پێداویستیەك لە دووکانێکی سەوزە و میوە بکڕێت، دەگەڕێتەوە بۆ گەراجی ئۆتۆمبێلەکان، بەڵام کاتێك دەیەوێت ئۆتۆمبێلەکەی بکا
بەهۆی بهتوندی نیشتنهوهی فڕۆكهیهک له ناوچهی كهمهرۆڤۆی ههرێمی سیبریا له روسیا كه ژمارهیهك وهرزشوانی پهڕهشوتی له نێودابوون، نۆ كهس گیانیان لهدهستدا.
لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکی ئێراندا، ئیبراهیم رەئیسی توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام دۆسییەکانی گێڕانەوەی متمانە بۆ حکومەت و باشترکردنی گوزەرانی خەڵک و چەکی ئەتۆمی و پەتای کۆرۆنا چوار سەختترین ئاڵ
ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە، لە شاری دیزفول لە پارێزگای خوزستان لە باشوری خۆرئاوای ئێران هەلیکۆپتەرێک کە بەشێک لە سندوقی دەنگەکانی ئەو ناوچەیەی دەگواستەوە کەوتەخوارەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا و ١١
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، قاچاخچییەکی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی بە تۆمەتی شاردنەوەی ١٢ کۆچبەری عێراقی لە ناو قەنەفە و کەلوپەلی ناوماڵدا دەستگیرکرد. پاش ساغ بوونەوەی تاوانەکە
میدیای فەرمی ئێران، سەرکەوتنی ئیبراهیمی رەئیسی یەکێک لە پاڵێوراوانی هەڵبژاردنەکەی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە و مسۆگەرکردنی ٦٢% دەنگەکان راگەیاند و بەمەش بووە هەشتەم سەرۆکی ئەو وڵاتە.
دابەشبوونی ئێرانییەکان بەسەر دەنگدان و دەنگنەداندا، سیماییەکی نوێی بە هەڵبژاردنەکانی ئەم جارەی ئێران بەخشیبوو، رابەرى باڵاى ئێران داوای بەشداریی لە دەنگدان کرد و خەڵکانێکی زۆریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکا
کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر رایگەیاند، چەند شوێنێکیان بۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارى ئێران لە هەرێمى کوردستان کردووەتەوە، کە بریتین لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و کەلار و
ئەلێکس هارڤیڵ، لە پەخشی راستەوخۆدا لەکاتی بازدان بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێکدا خۆی کێشا بە گردێکدا و دوای ئەوەی بە سەختی برینداربوو، گیانی لەدەستدا.
گرتەڤیدیۆییەکی نوێی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بڵاوبووەتەوە، کە تیایدا منداڵێک پرسیاری دۆخی دەکات دوای ئەوەی زلـلەیەکی لێدراوە، لە وەڵامدا رایگەیاند، بەڵێ، کێشەنییە، کارێکی چێژبەخش و نوێ نەبوو.
ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، سێیەم گەورەترین بەردی ئەڵماسی جیهان لە وڵاتی بۆتسوانا دۆزرایەوە، کە درێژیەکەی زیاتر لە حەوت سانتیم و ٦٢ ملیمەترە و بارستەکەشی ٢٢٠ گرام دەبێت.
ئەمڕۆ ١٨ی حوزەیران، ١٣ـەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران دەستیپێکرد و تیایدا ٥٩ ملیۆن و ٣١٠ هەزار و ٣٠٧ هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و ٣٩٢ هەزار و ١٤٨ هاوڵاتی یەکەمجاریانە بەشد
ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی گرتەڤیدیۆیی هەڵاتنی ٢٨ زیندانی لە ئیکوادۆر بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی دیواری بەندینخانەکەیان روخاند و پشێویەکی زۆریان دروستکرد، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ی دیکە
ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، چین سێ گەردونناسی لە رێگەی کەشتی تریۆ ناردووەتە بۆشایی ئاسمان و بەمەش دەبێتە یەکەمین وڵات لە ماوەی پێنج ساڵدا دووجار گەردونناس رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.
بڕیارە سبەینێ ١٨ی حوزەیران ١٣ەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران بەڕێوەبچێت و تیایدا ٥٩ ملیۆن و ٣١٠ هەزار و ٣٠٧ هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و ٣٩٢ هەزار و ١٤٨ هاوڵاتی یەکەمجاریان
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، لەهێرشی چەکدارێکدا بۆ سەر بارەگای پارتەکەیان لەشاری ئیزمیر ژنە ئەندامێکی پارتەکەیان بەناوی (دێنیز بویراز) کوژرا.
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل هۆشداری بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دا کە بەهۆی هەڵکشانی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیمارات سەردانی ئەو وڵاتە نەکەن.
رۆژنامەی ئیندپێندینتی بەریتانی بڵاویکردەوە، پاش زیاتر لە ١٥٠ ساڵ جۆرە هەڵۆیەکی دەگمەنی میسریی لە ناوچەی تریسۆی سەر بە کۆرنوێڵی بەریتانیا لەسەر درەختێکی سنەوبەر دۆزییەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لەئۆپەراسیۆنێکی سوپای وڵاتەکەیاندا نۆ چەکداری سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە هەرێمی کوردستان کوشتووە.
ئەمڕۆ لە شاری جنێفی پایتەختی سویسرا هەریەکە لە جۆبایدن سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و ڤلادمێر پوتنی سەرۆکی روسیا پاش چەندین ساڵ لە ناکۆکی توند و لاوازبوونی پەیوەندییەکانیان بۆ نزمترین ئاست کۆبو
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، دەرمانی کاسیریڤیماپ و ئیمدیڤیماپ بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزراوەتەوە و توانای ئەوەی هەیە گەشەی ڤایرۆسەکە رابگرێت و رێژەی مردنیش کەمبکاتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ لە جنێفی پایتەختی سویسرا ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا پێنجەم سەرۆکی ئەمریکا ببینێت و کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان دوو وڵات بەڕێوەبچێت.
لە جنێفی پایتەختی سویسرا کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا دەستیپێکرد.
شەوی رابردوو لەکاتی بەڕێوەچوونی یاری نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە ناو یاریگای ئەلیانزا ئەرینادا لە میونخ کەسێک بە پەڕەشووتێکەوە کە لەسەری نوسرابوو "دەست بەرداری سوتەمەنی بن" هاتە ناو یاریگاک
نۆ ژن لە کابینەی نوێی حکومەتی ئیسرائیلدا بەشدارن، پێنجیان بە رەگەز عەرەبن، کە سیانیان عێراقین ئەوەش یەکەمجارە سێ ژنی عێراقی لە کابینەیەکی حکومیدا کۆببنەوە.
دادگای باڵای ئێران رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ئەو کەسانەدا بەردەوامە کە تۆمەتبارن بە دزە پێکردنی تۆمارە دەنگییەکەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان، دەشڵێت، "بە فەرمانی دادگا بەشێک لەو کەسانە بۆیان نییە
بۆ یەکەمجار لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٤ دۆلار و ٢٠٠ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ ٧٢ دۆلار و ٢٣ سەنت بەرزبووەوە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردەوە، لە حەوتەم هەفتەدا رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکارە. ئەوەشی خستەڕوو، لەو ناوچانەی پێدانی ڤاکسین لاوازە دەر
سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ روسیا لە دوای جەنگی ساردەوە لە نزمترین ئاستیدایە، وتیشی، وڵاتانی ناتۆ هاوڕابوون لەسەر هاوکاریکردنی ئۆکراینا و جۆرجیا.
دادگای پێداچوونەوە لە وڵاتی میسر بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای لەسێدارەکان بەسەر چەند سەرکردەیەکی دیاری ئیخوان موسلمینی ئەو وڵاتەدا.
لە ناوەندی یەلملم لە پارێزگای لەیس لە وڵاتی سعودیە هەورە بروسکە لە بەشێک لە چیای عەفری داوە و بەهۆیەوە چەند بەشێکی چیاکە گڕی گرتووە.
ئەو پیاوە هیندییە تەمەن ٧٦ ساڵەی ٣٩ ژن و ٩٤ منداڵی هەبوو، کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی بی بی سی عەرەبی، سعودیە ساڵانە نزیکەی ١٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی لەرێگای حەج و عەمرەوە دەست دەکەوێت، ئەوەش هاتووە، کە ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگەنەدان بە ئەنجامدانی فەریزەی
فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی بۆمبڕێژكراوی حووسییهكان لەسەر قوتابخانهیهكی باشووری رۆژههڵاتی سعودیه كهوته خوارهوه.
سەرۆکی پێشووی ئێران رایگەیاند، بەرپرسی دەزگای روبەڕووبونەوەی ئیسرائیل لە وەزارەتی هەواڵگری ئێران سیخوری ئیسرائیلە.
پۆلیسی نیودەلهی رایگەیاند، لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگرێک لە یەکێك لە کەمپەکانی موسڵمانانی رۆھینگا، لە نزیک پایتەختی ھیندستان، ٥٦ خێوەت سووتان و ٢٧٠ موسڵمانی رۆهینگی بێ ماڵ و حاڵ بوون.
پەرلەمانی ئیسرائیل میکی لیفی (کە بەرەچەڵەک کوردە) و سەرۆکی پارتی یەش عەتیدە، بە ٦٧ دەنگ وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵبژارد.
پەرلەمانی ئیسرائیل دەنگیدا لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی هاوپەیمانی لە بەرەی راسترەوەکان و دەسەڵاتی بنیامین ناتانیاهۆ دوای ١٢ ساڵ کۆتایی پێهات.
جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا، هۆشداری دایە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا و رایگەیاند، ئەگەر مۆسکۆ هەر کارێکی نەرێنی ئەنجام بدات، ئەوا ئێمە بەشێوەیەکی پڕمانا و سەقامگیر وەڵامی دەدەینەوە.
سەرۆکی روسیا لە وەڵامی پرسیاری بێژەرێکی کەناڵی NBCی ئەمریکی کە بە راشکاوی لێی پرسی، "جەنابی سەرۆک تۆ بکوژی؟" پوتین رایگەیاند، "راهاتووم لەسەر ئەوەی زۆر هێرشکراوەتە سەرم، ئەم شتانەم بۆ گرنگ نییە و نیگە
بڕیارە لە ١٨ی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەبچێت و باڵیۆزخانەی ئێرانیش لە عێراق، شەش شاری عێراقی دیاریکردووە تا هاوڵاتیانی ئێرانی دەنگ بدەن تیایاندا، کە دووانیان شاری هەرێمی کوردستانن.
بەگوێرەی راپرسییەکی ناوەندی (یۆن ئەیلیم) بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، پێگەی جەماوەریی رەجەب تەیب ئەردۆغان و حزبەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەو وڵاتەشدا رێژەی دەنگ
ماڵپەڕی Foreign Policy ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، سەرەڕای بوونی دوو کەشتی جەنگیی ئێرانی لە لە رووبەرە ئاوی و ناوچە ئابورییەکاندا، ئەمریکا بەهۆی ماددەی ٩٥ لە یاسا نێودەوڵەتییەکان کە رێ
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرهەڵدانی کۆرۆنا گۆڕاوەکان، ئەمساڵ ٦٠ هەزار کەس دەتوانن فەریزەی حەج ئەنجامبدەن و مەرجە کە نیشتەجێی ئەو وڵاتە بن.
یۆسی کۆهین بەپرسی پێشویی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) لەنوێترین چاوپێکەوتنیدا ئۆپەراسیۆن و هەوڵە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران ئاشکرادەکات.
بەهۆی کورتهێنانی پێداویستییە پزیشکیەکان؛ لوبنان بەبڕیارێکی کۆمەڵگەی دەرمانسازەکان لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ بایکۆتی کردنەوەی دەرمانخانەکانیان کرد.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەڵێت، لەکاتی کۆبوونەوەت لەگەڵ سەرۆکی روسیادا "خەوت لێنەکەوێت و راستگۆیانەترین داواکارییەکانتی پێ بگەیەن."
چین چوار مانگی دهستكردی رهوانهی بۆشایی ئاسمان كرد، كه لهنێویاندا مانگی دهستكردی چاودێری ژینگه ههن.
ئەمشەو بە یارى نێوان ئیتاڵیا و تورکیا جامى یۆرۆ دەستپێدەکات و سبەینێش سێ یارى تر ئەنجام دەدرێن.
گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوویەوە، تیایدا دەردەکەوێت پیاوێکی بەتەمەن لە وڵاتی چین پاش رفاندنی کوڕەکەی بۆ ماوەی ٥٨ ساڵ، توانی کوڕەکەی بدۆزێتەوە.
ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوە شازادە هاری و مێگانی هاوسەری بڕیاریان داوە منداڵی دووەمیان ناو بنێن Lilibet، کە نازناوی شاژنی ئێستای بەریتانیایە و ئەمەش نیگەرانی لە نێو خانەوادەی شانشی
ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٧٢ دۆلار و ٢٥ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٥٢ سەنت بەرزبووەتەوە، هاوکات، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٧٠ دۆلار و چوار سەنت
ماڵپەڕی فارس نیوزی ئێرانی بڵاویکردەوە، کچە گەورەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی شارەوانی شاری تارانی پایتەخت کاندیدکردووە.
رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی ئاڕاستەی حەشدی شەعبی کرد و تیایدا هاتووە، ناوبانگی جیهاد و موجاهیدان لە مەترسیدایە، دەشڵێت، "هەمووتان هەڵەدەکەن، بەڵام باشترینتان ئەوانەن دانی پێدادەنێن و پەشیمان دەبنەوە."
وەزارەتی ژینگەی ئیسرائیل کڕینی خوری بەمەبەستی بەکارهێنانی لە دروستکردنی جل و بەرگدا بەتایبەت لە کڵاوی یەهودیەکاندا قەدەغەکرد، دەڵێت، ئاماجیان لەو کارەدا پاراستی سەدان ملیۆن ئاژەڵە لەسەرانسەری جیهاندا.
ئاژانسی فەرمی ناسا بۆ بواری گەردونزانی لە ئەمریکا، بەشێوەیەکی راستەوخۆ دیاردەی "خۆرگیرانی بەشێوەی بازنەیی" لە بەشێك لە وڵاتانی جیهان گواستەوە، کە ئەمڕۆ لە بەشێکی وڵاتاندا روویدا.
بڕیارە سبەی ٤٧ەمین کۆبوونەوەی لوتکەی G7 ئەنجام بدرێت و لە نێوان ١١ تا ١٣ی ئەم مانگە بخایەنێت، کە لەلایەن بەریتانیاوە میوانداری دەکرێت.
داواکاری گشتیی دادگای باڵای تورکیا، رایگەیاند: دۆسیەی داخستنی هەدەپە-یان ئامادە کردووە و پێشکەشی دادگای دەستوورییان کردووەو لەماوەی ١٥ رۆژدا بڕیاری لێدەدەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٠ هەزار و ٤٤٧ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٥٥ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٦٠ دۆلار و ٤٥ سەنتە.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا پیاوێکی میسری دەردەکەوێت، کە بانگەشەی ئەوە دەکات "مەهدی چاوەڕوانکراو و مەسیحی کوڕی مەریەمە"، دەسەڵاتدارانی میسریش دەڵێن، "ئەو کەسە باری دەروونی ناجێگیرە."
لەتوێژینەوەیەکی زانا روسییەکاندا دەرکەوتووە، بوونەوەرێکی بچوک بەناوی (bdelloid rotifer) ٢٤ هەزار ساڵ پێش ئێستا لە ناو دەریای ئەلازایەی روسیا بەستوویەتی و ئێستاش بەزیندوویی ماوەتەوە.
سەرۆکی فەڕەنسا لە بارەی لێدانی زلـلەوە لەلایەن گەنجێکەوە رایگەیاند، "لە کارەکەم بەردەوامدەبم و هیچ شتێک ناموەستێنێت."
دوای ئهوهی له پارێزگای گواتینگی سهر به كۆماری ئهفریقای باشور، به سكێک ١٠ منداڵی بوو و بەوەش ئەو ژنە ژمارهی پێوانهیی منداڵبوونی به یهک سک تۆماركرد و ناوی چووه نێو كتێبی گینسهوه.
بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵکوژى دژی موسڵمانانی بۆسنە، دادگای لاهای نێودەوڵەتی سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر ژەنەراڵێکی پێشووی سڕبیادا سەپاند.
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا گرتەڤیدیۆیەکی لە پارێزگای عەنایزەی وڵاتی سعودیە بڵاوبووەتەوە، کە شۆفێرێک لە وێستگەیەکی سوتەمەنیدا دەیەوێت بەنزین بکاتە ئۆتۆمبێلەکەی، بەڵام ئۆتۆمبێلەکەی گڕدەگرێت و کارمەندی وێس
ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی ماددە خۆراکییەکان لە نێوان شاری کەرج و قەزوین لە باشوری تارانی پایتەختی ئێراندا کەوتەوە و بەوهۆیەشەوە ٢٤ کەس بریندار بوون.
گرتەڤیدیۆییەکی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە تویتەر بڵاوبووەتەوە، کە تیایدا لە گەشێکی ناوخۆی وڵاتەکیدا سەردانی تاین- هێرمیتەج دەکات.
میدیا جیهانیەکان راپۆرتێکی کەمپینی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی بڵاویکردەوە، ساڵی رابردوو سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجهاندا زیاتر لە یەك ملیار و چوارسەد ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە چەکی ئ
لە شاری لۆندۆنی ویلایەتی ئۆنتاریۆ لە کەنەدا پاسێک خۆی کرد بەناو خێزانێکی پێنج کەسیدا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی ئەو خێزانە گیانیان لەدەستدا. هاوکات، پۆلیسیش دەڵێت، "رووداوەکە بە ئەنقەست بووە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، روبەڕوبوونەوەی هێرشە ئەلکترۆنییەکانی روسیا و گەڕانەوەی ئێران بۆ سەر میزی دانوستان، ئەو دوو ئاڵنگاڕییە سەختەن کە دەبێت ئەمریکا رۆڵی سەختی هەبێت تیایدا.
میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، ئاگرێکی گەورە لە نزیك کارگەی بهنوشی ماددە خۆراکیەکان تارانی پایتەخت کەوتووەتەوە.
لە ویلایەتی سند لە باشوری پاکستان لە ئەنجامی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر ٣٠ سەرنشین گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش برینداربوون.
سەرۆککۆماری تورکیا سوپاسی ئەو لایەنانە دەکات، کە لە بۆردومانکردنی کەمپی مەخموردا رۆلیان هەبووە و وتووشییەتی، "رێگە بە هیچ نەیارێکمان نادەم کەمپی مەخمور وەکو پەناگەیەک بۆ گروپە چەکدارەکان بەکاربهێنن."
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوا دەکات بڕی ٦٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی ئایدز دابینبکرێت.
زانکۆی یونڤیرسیتی کۆلێج لەندەن لە نوێترین توێژینەوەیدا ئاشکرایکردووە، کە بەستەڵەکەکانی جەمسەری باکوری گۆی زەوی بەشێوەیەکی خێرا و دوو هێندەی جاران دەتوێننەوە و "گۆڕانی کەشوهەوا" بەهۆکاری سەرەکی توانەوە
میدیاکان لە زاری بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی توێژەرانی ئێران بۆ پەرەپێدانی کۆڤ ایران بەرەکەت بڵاویانکردەوە، لە هەریەك لە شارەکانی شیراز و ئەسفەهان و مەشهەد و بوشەهر، دەستدەکرێت بە پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە خۆب
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر بەکارهێنانی دەرمانێکی باوی نەخۆشی شەکرە، بە زیادکردنی ڕێژەکەی بۆ دابەزاندنی کێشی مرۆڤ لەو وڵاتە.
دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ١١رۆژەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل، بۆ یەکەم جار کەناڵی جەزیرەی عەرەبی چووە نێو تونێلە ژێرزەمینییەکانی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە.
سەرۆکی رووسیا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا رایگەیاند، لە دۆخێکی خراپدان. هاوکات، دەشڵێت، "لەبارەی ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بایدن چاوەڕێی بەرەوپێشچوونی زۆر گەورە ناکەم".
دوای ئەوەی بە هۆی وشکەساڵییەوە باری نائاسایی لە ویلایەتی یۆتای ئەمریکی راگەیانرا، حاکمی ویلایەتەکە داوای لە دانیشتوانی ویلایتەکە کرد شانبەشانی ئەو لە پشوی کۆتایی هەفتەدا بۆ نوێژخوێندن، لە پێناو داواکر
لە ئەنجامی روداوێکی هاتووچۆدا لە یۆنان، پاسێکی بچووکی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان شەش کەس بریندار بوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستدا.
شارەزایانی شوێنەوار لە ئەمریکا و مەکسیک ئاشكرایانکرد، کە شوێنەواری ژیانیی مرۆڤیان لە هەردوو ئەمریکای باکور و باشور دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ ٣٣ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
کۆمپانیای فەسیبوک رایگەیاند، کە ئەکاونتەکەی دۆناڵد ترەمپی تا دوو ساڵی تر واتە تا مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ راگرت.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل چووە نێو زبڵدانی مێژووەوە بەهەمان شێوەی دۆناڵد ترەمپ، دەشڵێت، "ساڵانێکە ئێمە روبەڕوی بارودۆخی ناهەموار بووینتەوە."
چاوەڕوان دەکرێت؛ ئەو کەسەی کە وتبووی "فەڵەستینییەکی زۆرم کوشتووە و هیچ کێشەیەک لەوەدا نابینم"، هەفتەی داهاتوو دەنگی متمانە بەدەست بێنێت و ببێ بە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی ئیسرائیل.
میدیاکان راپرسیەکی ناوەندی راپرسی خوێنداکارانی ئێرانیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ٣٤٪ی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەنیازن بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە بکەن و
میدیاکان بڵاویانکردەوە، وەزارەتی کاروباری ئایینی ئیندۆنیسیا رایگەیاندووە، لەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدانی فەریزەی حەجی هەڵوەشاندەوە، دەشڵێت، کە تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەیان پێنەگەیشتووە
میدیاکان ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، حکومەتی نوێی ئیسرائیل بە هاوبەشی نێوان یائییر لابید، سەرۆکی پارتی یەش ئاتید و نافتالی بێنیت سەرۆکی پارتی یەمینا پێکهێنرا.
وڵاتی ئیتاڵیا چەند ساڵێکە لە ئینتەرنێتدا پرۆژەیەکی راگەیاندووە، هەر کەسێك دەتوانێت خانویەك لە ناوچەی موسۆمێلی لەناوەڕاستی وڵاتەکەی و نزیك کەناراوەکانی بکڕێت تەنیا بە یەک یۆرۆ.
بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان خێزانی سەعدیە و عەوامیردا، لە گوندی ئەبو حیزامی سەر بە پارێزگای قنای میسر ١٠ کەس کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون.
ئیسحاق هێرزۆگ دوای ئەوەی بەسەر میریام پێرتزیدا سەرکەوت وەکو ١١یەمین سەرۆکی ئیسرائیل هەڵبژێردرا.
گەورەترین کەشتی سەربازی ئێران لە دەریای عومان گڕیگرت و دواتر نقوم بوو.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەهۆی جەنگی ١٠ساڵەی سوریاوە، نزیکەی نیو ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ، نزیکەی ٤.٥%ی کۆی پڕۆسەی کانزاگەری لە دراوی بتکۆین لە وڵاتی ئێران ئەنجام دەدرێت، کە بە هۆیەوە تاران سەدان ملیۆن دۆلاری لە دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەستدەکەوێت، ئەمەش بەمەبەستی
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێک لە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل "مۆساد" رایگەیاند، تەلئەبیب توانییویەتی گورزی گورچکبڕ لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بدات.
میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە بە کوشتنی پشیلە و کۆتر و بەسەرچاوەی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان دادەنێت.
ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، دادگای دەستوری مالی، هاشمی گویتا، سەرۆکی کودەتاکەی هەفتەی رابردووی وڵاتەکەی بە سەرۆکی وڵات لە قۆناغی راگوزەردا ناساند.
بەرپرسانی چین دەڵێن، لەمەوبەدوا هاوسەران دەتوانن سێ منداڵ بخەنەوە، ئەوەش بۆ رێگری لە پیربوونی کۆمەڵگەی چینی.
حزبی دیموکراسی کوردستان رایگەیاند، لە هەڵبژاردنەکانی ئێران هیچ پرسێکی کورد گۆڕانکاری بەسەردا نایەت و تەنها پەیوەندی بە پۆستی سەرۆککۆمارییەوە هەیه و ئەو پۆستەش تەنها دەبێت بەدەست شیعەکانەوە بێت.
ماڵپەڕی ئیقتیساد نیوزی ئێرانی بڵاوی کردەوە، سەرۆکی ئەو وڵاتە فشارێکی زۆری خستووەتە سەر پارێزگاری بانکی ناوەندی وڵاتەکەی تا خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کاندید نەکات، چونکە نوێنەرایەتی حکومەت ناکات، بە
میدیاکان ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، حکومەتی نوێی ئیسرائیل بە هاوبەشی نێوان یائییر لابید، سەرۆکی پارتی یەش ئاتید و نافتالی بێنیت سەرۆکی پارتی یەمینا پێکدەهێندرێت و لەوانەشە لە چەند رۆژی داهاتوودا کابینەکە
میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوە لە ئەمریکا لەکاتی چوونی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگر سەری لێدەشوێت و خۆیدەکێشێت بە باڵەخانەیەک و ئۆتۆمبیلێکی تایبەتدا.
وڵاتی چین کەشتی ئاسمانی لە جۆری "Tiencou-2" ی بەسەرکەوتوویی لە خولگەکەیدا جێگیرکرد.
کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور بە تۆمەتی فرۆشتنی گۆرانی و فیلمی بیانیی پیاوێکی بە بەرچاوی خێزانەکەییەوە گولەباران کرد.
کەس ناتوانێت دان بەوەدا نەنێت شارستانیەتی چین بە هەزاران داهێنانی کردووە لە بوارە جیاوازەکاندا و کاریگەری هەبووە لەسەر گۆڕینی جیهان بە گشتی، هەردەم خەڵکی سەرسام دەکات بەو شتانەی دروستیان دەکات، بەڵام
ماڵپەڕی سکای نیوزی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری میامی لە ویلایەتی فلۆریدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
ناوەندی کۆنترۆڵکردن و رێگەگرتن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا، لە سەرەتای مانگی ئایاردا ھەڵگرتنی مەرجی بەستنی دەمامک بۆ ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە راگەیاند.
بنیامین برێر هاوڵاتییەکی فەڕەنسییه پێش ١٠مانگ بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی ئێرانی کردووە، ماوەی چەند مانگێکە راگیراوە، هاوکات، بڕیاریشه بەتۆمەتی سیخوڕی زیندانی بکرێت.
میدیاكانی بەریتانیا بڵاویان كردەوە، بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە رۆژی شەممە، بەنهێنی ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڕێی منداڵی كاری سیمۆندز كردووە.
کەشتی "کی ئەم کاریا ئیندا"ی ئیندۆنیزی لە ناوچەی مالۆکۆ لە باکوری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە بە ٢٠٠ سەرنشینەوە گڕی گرت کە لە نێویاندا ٢٢ منداڵ و ١٤ ئەندامی تیمی کەشتیەکە هەبوون. هاوکات، تیمی بەرگری کوژاندنەوە
وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، قەیرانی وشکەساڵی لەو وڵاتە گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار و لە هاوینی ئەمساڵدا زۆرێک لە شارە گەورەکان تەنانەت بۆ ئاوی خواردنەوە رووبەڕووی کەمی ئاو دەبنەوە.
میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، توێژینەوەیەکی نوێ بانگەشەی ئەوە دەکات ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چین دروستکراوە و دواتر دەسەڵاتدارانی چین ڤێرژنی ڤایرۆسەکەیان گۆڕیوە بە جۆرێك کە بەشیوەیەکی سروشتی لە شەمشەم
کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی سزا بەسەر ژمارەیەک کۆمپانیای بیلاروسیادا دەسەپێنێت، بەهۆی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسێکى بەرهەڵستکارى ئەو وڵاتە.
لە هەرێمی بریتیش کۆڵۆمبیا لەکەنەدا لە قوتابخانەیەکی نزیک لە کاملۆبس گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە تەرمی ٢١٥ منداڵی تێدابوون.
وەزیری دەرەوەی پاکستان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هاوتا عێراقیەکەیدا کۆبوونەوە و پرسی گەشتیاریی ئاینی و ھەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ھاووڵاتییانى عێراق و پاکستان-یان تاوتوێکرد.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە سەرەتای سەدەی ٢٠دا جینۆسایدیان لە نامیبیا ئەنجام داوە و دەیان هەزار کەسی ئەو وڵاتەیان کوشتووە.
وەزارەتی دەرەوەى بەلجیکا رایگەیاند، بڕیاریان داوە بە دوورخستنەوەی باڵیۆزی وڵاتەکەیان لە کۆریای باشور، کە ئەوەش بەهۆی رەفتاری هاوسەرەکەیەوە بووە لەگەڵ کارمەندێکی فرۆشیار لە یەکێک لە فرۆشگاکانی جلوبەرگد
ژنێکی ئۆکرانی کە سەرقاڵی مۆبایلەکەیەتی، لەسەر شەقامێکی گشتیدا، لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلەکاندا وریایی خۆی لەدەست دەدات و دەکەوێتە ژێر بارهەڵگرێکەوە.
دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، سعودیە بڕیاریداوە ٦٠ هەزار کەس ئەمساڵ فەریزەی حەج ئەنجامبدەن، بەڵام تاوەکو ئیستا پشکی عێراقی دیارینەکردووە بۆ ئەنجامدانی فەریزەکە.
ئاژانسی هەواڵی 'ئیسنا'ی ئێرانی بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ماددە کیمیاییەکاندا لە شاری ئەهوازی باشوری ئێران، ١٢ کەس برینداربوون و ئاگرێکی گەورەش کەوتوەتەوە.
لەپرۆسەیەکی گەڕان و پشکنینی شوێنەواریدا، لەیەکێک لە گۆڕستانە دێرینەکانی باکوری سودان لەسەر کەناری نیل، شوێنەواری ١٣٤ سەدە لەمەوبەری مرۆڤایەتی و جەنگی نێوان مرۆڤەکان ئاشکرا دەکات، کە تیایدا کەلوپەل و ئ
پاش راگەیەندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی سوریا و بەدەستهێنانەوەی کورسی دەسەڵات بۆ جارێکی دیکە، لە کاردانەوەدا هەریەکە لە ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا و تورکیا ئەنجامەکانیان رەتکردەوە و تیایدا بە "گاڵتەئامێز" ن
ئەمڕۆ هەینی، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٠ هەزار و ٧٠٩ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار ٨٩٠دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٦٠ دۆلار و ٨٠ سەنتە.
میدیا جیهانیەکان لەزاری محەمەد بن عەبدولرەحمان، وەزیری دەرەوەی قەتەر بڵاویانکردەوە، وڵاتەکەی بەنیازنییە رێکەوتن لەگەڵ ئیسرائیلدا بکات تاوەکو ئەو کاتەی پرۆسەی ئاشتی لەسەر خاکی فەڵستین بەرەوپێش دەچێت.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی کە ناوەندی 'Lancet'ی جیهانی بۆ توێژینەوە بڵاویکردوەتەوە؛ دەرکەوتووە لەماوەی تەنها ساڵی ٢٠١٩دا جگەرەکێشان "هەشت ملیۆن" کەسی کوشتووە و لەئێستاشدا، ژمارەی جگەرەکێشانی جیهان
ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٩ دۆلار و ٧٨ سەنتە، بەمەش بەراورد بەدوێنێ یەک دۆلار و ٣١ سەنت بەرزبووەتەوە. نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٧ دۆلار و ١٩ سەن
بەشار ئەسەد سەرۆکی ئێستای سوریا بۆ جارێکی دیکە بە سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرایەوە، دوای ئەوەی رێژەی زیاتر لە ٩٥٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
گەشتیارانی یەکێک لە کەناراوەکانی نەیجیریا گرتەیەکی ڤیدیۆییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە تیایدا دەردەکەوێت روی دەریاکە گڕی گرتووە و دووکەڵێکی رەشی لێ بەرزدەبێتەوە. دەشڵێن، "تا ئێستا هۆکاری گڕگر
میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، بەهۆی زریانی یاس لە ویلایەتی ئۆدیشا و بەنگالی لە خۆرئاوای ئەو وڵاتە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە نزیك کەناراوەکانی هەردوو ویلایەتەکە ماڵەکانیا
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە سوریا کۆتایی هات و دەستکرا بە جیاکردنەوەی سەندوقی دەنگەکان و سەرۆکی سوریاش رایگەیاند، "رەخنەی وڵاتانی خۆرئاوا دەربارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان بەهای نییە".
رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ داوای لە هەریەک لە حکومەتەکانی دانیمارک و فنلەندا و نەرویج و سوید کرد ١٦٤هاوڵاتیان لە کەمپی هول لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان کە لەنێویاندا ١١٤ منداڵ هە
محەمەد ئەمین ئۆزکان زیندانیی سیاسییە لە ئامەد، ئێستا تەمەنی ٨٣ ساڵە بەهۆی تێکچوونی تەندروستییەوە بە کەلەپچەکراوی رەوانەى نەخۆشخانەی فێرکاریی گازی یاشارگیل لە ئامەد کرا.
دەسەڵاتدارانی وڵاتی نەیجەر رایانگەیاند، بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی کۆنەوە زیاتر لە ١٥٠ کەس گیانیانلەدەستدا.
رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، پەتای کۆرۆنا لەو وڵاتە کۆتایی هاتووە، سەرەڕای ئەوەی لە رۆژانی رابردوودا، رۆژانە کەمتر لە ٣٠ توشبوو لەسەر تاسەری وڵاتدا تۆمارکراوە، ئەمەش بەراورد بە ماوەی
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن بەبڕى ٣٦٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری رەوانەی فەڵەستین دەکات.
پۆلیسی ناوچەی سان جۆسی سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا رایگەیاند، لە وێستگەیەکی گواستنەوەی گشتیدا بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە، هەشت کەس کوژران و تەقەکەرەکەش لە ریزی کوژراوەکاندایە.
ڤیدیۆیەك بەڕاددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە پانکەیەك دەکەوێت بەسەر کوڕێکدا لەو کاتەی لەژێریدا وەستاوە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "ئەسنا"ی ئێرانی، تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی پترۆکیمیایی لە ناوچەی عەسلوەییەی ئێران لە باشوری وڵاتەکەدا روویداوە و بەوهۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون
دوای ئەوەی بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەهاکەی دابەزی، حکومەتی بەریتانیا بڕیاری قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی ئەو بانگەشانەی داوا لەخەڵک دەکەن دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین بکڕن دەرکرد.
یەکێك لە شەقامەکانی چین حاڵەتێکی ترسناکی بەخۆیەوە بینی دوای ئەوەی تەقینەوەیەکی لەناکاو روویدا لەو کاتەی چەند پیادەیەك بە شەقامەکەدا دەڕۆشتن، بەهۆی ئەوەشەوە هەڵدرانە ئاسمان و کەوتنە خوارەوە بۆسەر رێگاک
کۆشکی سپی رایگەیاند، مانگی داهاتوو لە شاری ژنێفی وڵاتی سویسرا، هەریەکە لە سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی روسیا کۆدەبنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە ئیسرائیل و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تەلئەبیب کۆبووەوە و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیشدا رایگەیاند، دەیانەوێت ئاگربەستی فەڵەستین ئیسرائیل بەهێزتر بکرێت.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، کە جێگری دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) داڤید بارنیا، دەچێتە شوێنی یوسف کۆهینی بەڕێوبەری دەزگاکە و پۆستی بەڕێوبەری دەزگای مۆسادی هەواڵگری ئیسرائیل دەگرێتە
ئەنجومەنی پاراستنی دەستوری ئێران، هەریەک لە مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆکی پێشووتری ئەو وڵاتە و ئیسحاق جیهانگیر جێگری یەکەمی ئێستای سەرۆککۆمار، کە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵات کاندید کردبوو، دورخس
رێکخراوی یونسێفی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارییەکان و ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکان ٤٨ ملیۆن هاوڵاتی لە نێویشیاندا منداڵ هەیە لەسەرتاسەری جیهان بەگشتی و عێراق و یەمە
مانگ لە هەمان شەودا بە ڕووناکترین و تاریک ترین شێوە دەبینرێت.
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، هیچ بژاردەیەک لەبەردەم ئەمریکادا نییە بۆ رێککەوتن لەسەر دۆسییەی ئەتۆمی، جگە لەهەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران، دەشڵێت، "بەردەوام دەبین لەگفتوگۆکانی ڤییەنا تا دەگەینە رێککەوتن ل
بریكاری سهرۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی له پهرلهمانی توركیا، بینالی یڵدرم سهبارهت به دهنگۆكانی سهدات پهكهر کەوەک مافیایەک لەتورکیا دەناسرێت رایگهیاند، "بێگومان ئهوە قسهی ههڵبهستراوه، درۆیه
لە ئەمریکادا و لەماوەی دوو رۆژدا بەهۆی رووداوی شەڕەتەقەوە ١٢ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائیل رایگەیاند، کۆتایی بە گرتنە بەری رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوخۆی وڵات هەڵدەگرێت کە سەپاندبووی بەسەر هاوڵاتیانیدا لە پێناو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ک
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، دڵنیانییە لەوەی ئێران پابەندی بەڵێنیەکانی ئەتۆمی دەبێت بۆ ئەوەی گەمارۆکانی لەسەر لابچن.
ئەندامانی خێزانی شاهانە لەگەڵ لەخەو هەستان تا کاتی تەواو بوونی رۆژەکەیان چەند یاسا و ڕێسایەکیان هەیە کە دەبێت بەردەوام پەیڕەویان بکەن، یاساکان تایبەتن بە ناوەوەی کۆشک و ئەو بۆنە و مەراسیمانەی لە دەرەو
بەهۆی پێشبڕکێیەکەوە و لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا لە باکوری خوۆرئاوای وڵاتی چین ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا.
دەسەڵاتدارانی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات داوایان لە دانیشتوانی شاری گۆما لە خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتەکرد، بەهۆی تەقینەوەی گڕکانی نییراگۆنگۆ، شارەکەیان چۆڵبکەن. هاوکات، دەشڵێن، "تەقینەوەی گڕکانەکە هیچ مەترسییەکی
موفتی میسر رایگەیاند، لەکاتی دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنادا وەرگرتنی واجبێی شەرعییە.
نەشتەرگەرێکی نەمساوی بەهۆی هەڵەیەکییەوە نەخۆشێکی لە قاچەکانی بێ بەشکرد، بە جۆرێک لەبری ئەوەی قاچی چەپی ببڕێتەوە، قاچی ڕاستی نەخۆشەکەی بڕیوەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بوونی دوو دەوڵەت تاکە چارەسەری کێشە و ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینە.
هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باشور پێداگرییانکرد لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستانەکان لەگەڵ کۆریای باکور سەبارەت بە چەکە ئەتۆمییەکەی.
راپۆرتێکی ئابوری جیھانی ئاشکرایکردووە، نۆ کەسایەتی لە جیھاندا بەھۆی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونەتە ملیاردێر، ئەوەش بەھۆی دۆزینەوەی ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا و فرۆشتنی چەند کەلوپەلێکی پزیشکی.
پۆلیسی ویلایەتی مینیسۆتا رایگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا لەو ویلایەتە لە ئەمریکا دوو کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.
چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەکوەیت گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە تیایدا کۆپییەک لە قورئان دەردەکەوێت کە سورەتی "النساء" ی تێدانیە، لەو بارەیەشەوە دەستەی گشتی چاودێری چاپ و بڵاوکراوەی ئەو وڵاتە
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ناڕەزایی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی رۆژئاوا لەسەر بڕیارەکانی ئیدارەی خۆسەری، ئاماژەی ئەوەیە ئیدارەی رۆژئاوا لەسەر بنەمایەکی دروست هەنگاو دەنێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی ئاگربەستی نێوان ئیسڕائیل و گروپە سەربازییەکانی کەرتی غەززە
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە تیایدا، سوپای ئیسپانیا دەیەها کەسی فڕێدەداتە نێو رووبارى ناوچەی سەبتە لە گەروی جەبل تاریق بە مەبەستی رێگریکردن لە هاتنی شەپۆلی پەنابەران بە ئاڕاستەی و
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند بڵاوکراوەیەکیان بەسەر ئاسمانی ناوچەکانی شیلادزێ و کانی ماسی لە قەزای ئامێدی سەر بەپارێزگای دهۆک بڵاوکردەوە و تیایدا داوایان لە چەکدارانی پارتی کرێکاری کوردستان (پەکەکە) ک
ئاژانسی جیۆلۆجی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٣ بە پێوەری رێختەر، هەرێمی کینگەهای لە باکوری رۆژهەڵاتی چین هەژاند و تا ئێستاش ئاماری زیانە گیانی و مادییەکان ئاشکرا نەکراوە.
ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە، پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی ناو حەرەمی مەککە، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هەوڵیداوە بچێتە سەر مینبەری وتاری نوێژی هەینی.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەکەی توانیویەتی لەڕێگەی گفتوگۆوە ئیسرائیل و حەماس بگەیەنێتە ئاگربەست و پەیامێکی هەڕەشە ئامێزیشی ئاراستەی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی کرد.
پاشماوەی گوندێکی ئیتاڵی دوای ٧١ ساڵ دەرکەوتەوە، پاش ئەوەی کە بە ئاوی دەریاچەیەك داپۆشرابوو لە ساڵی ١٩٥٠ەوە.
ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ئەبوبەکر شیکاو سەرۆکی گروپی چەکداری بۆکۆحەرام بەبرینداری و لەهەوڵی خۆکوژیدا لەبەردەم خێزانەکەی لە باشوری نایجریا دەستگیکرا و دواتر گیانی لەدەستدا.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، بزوتنەوەی حەماس وەڵامی بڕیارە یەکلاکەرەوەکەی ئیسرائیلی داوەتەوە بۆ ئاگربەست و رەزامەندیان دەربڕیوە بە ئاگربەستەکە، ئاماژە بەوەشکراوە، کە بڕیارەکە لە کاتژمێر ٢ی ئەمشەوەوە دەچ
ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل پرۆژەی ئاگربەستی نێوان وڵاتەکەی و فەڵەستین پەسەند کرد و، بڕیاریدا بە کۆتایی هێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە کاتژمێر ٢ی ٢٠/٢١ی شەو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سکرتێری گشتی ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل کۆتایی پێبێت و ئاڵۆزییەکەشەوە بە 'قبوڵ نەکراو' لەقەڵەمی دەدات. دەشڵێت، "گەر دۆزەخێک ل
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، لە گفتوگۆکانی ڤییەنادا گەیشتوونەتە رێککەوتن لەبارەی هەڵگرتنی کۆی سزا سەپێنراوە سەرەکییەکانی سەر وڵاتەکەی، دەشڵێت، "لەبارەی وردەکارییەکانەوە لە گفتوگۆداین."
لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "لیت لیت شۆ" سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا چەندین پرسیاری لەبارەی بوونەوەری ئاسمانییەوە وروژاند، دەشڵێت، "ئەویش دەیەوێت راستییەکان بزانێت".
سوپای ئیسرائیل گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، کە چەند پێگەیەکی موشەک هاوێژی بزوتنەوەی حەماسی بە ئامانج گرتووە کە بەشێکن لە سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەو بزوتنەوەیە لە غەززە.
کەناڵی 'ئیسرائیل ١٣'ی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە، کە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوام دەبێت و رەتیکردەوە کە ئیسرائیل پابەندی ئاگربەست ببێت و بڕیاری کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکان
جۆبایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و جیل بایدنی هاوسەری، قەباری باجەکانی خۆیان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ئاشکراکرد و تیایدا دەرکەوتووە، بە بەراورد بە ٢٠١٩، لەساڵی ٢٠٢٠دا داهاتییان کەمیکردووە.
ژمارەیەک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا رایانگەیاند، پاش ساڵێک رێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ویلایەتەکانیان بۆ سفر دابەزی و هیچ کەسێک بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە.
تایبەت بە پرسی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، جۆ بایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پشتگیری خۆی و وڵاتەکی بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەو
مانگی داهاتوو سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ ناو کایەی سیاسی بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی حزبی کۆمارییەکان.
دوو برای ئەمریکی کە ماوەی ٣١ ساڵ زیندانیکرابوون پاش ئاشکرابوونى بێتاوانیان بڕی ٨٤ ملیۆن دۆلاریان وەک قەرەبوو پێدرا.
میدیاکان بڵاویانکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی نوێی فۆرد وەکو تاقیکردنەوەیەکدا لە ویلایەتی میشیگان پرسیاری ئیسرائیلی لێکرا و پێی راگەیاندن، بە مەرج وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتە
میدیا جیهانیەکان لێدوانی شەربل وەهبە، وەزیری دەرەوەی لوبنانیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، وڵاتە خۆشەویست و هاوڕێ براکانمان لە کەنداودا، رێکخراوی داعشیان هێنایە موسڵ و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی تری سوری
سەرۆکی پارتی 'نەتەوەپەرستی' تورکیا رایگەیاند، "هەنگاوی چەکدارانەی ئیسرائیل لە سنور دەرچووە" و هۆشداریش دەدات لەوەی جیهان روبەڕوی جەنگێکی جیهانی یان ناوخۆیی دەبێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیچ رێککەوتنێکی سەرەتایی لە گفتوگۆکانی ڤییەنا لە بارەی ئەتۆمەوە ناکرێت، هیچ رێککەوتنێکش ناکرێت ئەگەر لەسەر هەموو شتێک رێکنەکەوین.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، موحەرەم ئێنجە، گەورە رکابەری ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، پارتێکی نوێی بەناوی پارتی نیشتیمان پێکهێنا و حکومەتی ئێستای بە تاڵانی وڵاتەکە تۆمەتبارکرد و بانگەشەی گۆڕانی تورکیا
شەڕ و ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەچێتە هەفتەی دووەمەوە و سەرۆکی ئەمریکاش داوای ئەگەربەست دەکات.
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، سەرکردەیەکی باڵای پەکەکەیان لە هەرێمی کوردستان کوشتووە، هاوکات، تاوەکو ئێستا پەکەکە پشتڕاستی نەکردووەتەوە.
دەسەڵاتدارانی ویلایەتی گوجاراتی هندستان رایانگەیاند، بەهۆی زریان و باوبۆرانی بەهێزی 'تاوکتا'وە، نزیکەی ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٠ هەزار کەسیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.
چاوگێکی عێراقی رایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی عێراق بەنیازن "کەسە پسپۆڕەکانیان" بەمەبەستی یارمەتیدانی فەلەستینییەکان رەوانەی غەززە بکەن بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئیسرائیل.
سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق نیگەرانی خۆی لەبارەی هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر بارەگا دبلۆماتییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق دەربڕی. هاوکات، راشیگەیاند، "پێویستە حکومەت
لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ەوە، تا ئێستا چەند سەرۆکێک لەو وڵاتەدا هەڵبژێردراون و دەست بەکاربوون، دووەم سەرۆک هەڵهاتووەو سێیەمیان لە رووداوی تەقینەوەدا گیانی لەدەستداوە، چوارەمیش تەنها چوا
لە ئەنجامی پاڵەپەستۆی زۆر لەسەر پلیەکانەی دانیشتن، لە کنیستێکی یەهودییەکان لە کۆمەڵگەی جولەکەنشینی "زیف" لە نزیک شاری ئورشەلیم (قودس)؛ پلیکانەیەکی شوێنی دانیشتن دەڕووخێت و بەوهۆیەشەوە ٦٠ کەس بریندار د
میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، بەرپرسانی ئوسترالیا بڕیاریانداوە تەواوی سنورەکایان بەرووی جیهاندا تاوەکو ئازاری ٢٠٢٢ بە دابخەن و هەموو جۆرە فشارێکی نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی رەتدەکەنەوە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر کەرتی غەززە راناوەستێت و بەردەوام دەبێت، سوپاسی بایدنیش دەکات بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکەی.
کۆمپانیای فەیسبوک لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی و فەڵەستینی لەبارەی دانانی سنورێک بۆ بڵاوکردنەوەی وتاری رقلێبونەوە لەیەکتر لەسەر رووی پەڕە و هەژمارەکانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە.
لە ئیتاڵیا بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆناوە توشبوون بەو ڤایرۆسە لە هەموو تەمەنەکاندا بە رێژەی ٨٠% و گیان لەدەستدان بە رێژەی ٩٥% دابەزیوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرتی غەززە لە فەڵەستین رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ٢٣ کەس گیانیان لەدەستدا، هاوکات، بەگوێرەی میدیاکان، زیاتر لە ٢٠٠ فڕۆکەی ئیسرائیل بۆردومانی غ
کۆمپانیای 'رۆکێت لاب'ی ئەمریکی رایگەیاند، یەکێک لە موشەکە ئەلیکترۆنییەکانی لەدەستداوە و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، پاش ئەوەی پرۆسەی هەڵدانەکەی سەرکەوتوونەبووە.
دوای ئەوەی هێرشیکی ئەلکترۆنی کرایە سەر بەشێک لە بۆریە نەوتەکانی ئەمریکا، باس و خواسی کەمهێنانی بەنزین لە ئەمریکادا بووە جێی مشتومڕی هاوڵاتیان و حکومەتی ئەو وڵاتە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیەکانی کە بەنزین
هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەسین پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا، پاڵپشتی خۆی بۆ گەلی فەڵەستین نیشاندەدات.
دوا بە دوای پەرەسەندنی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی فەڵەستینەوە کرد.
میدیای فەرمی چین بڵاویکردەوە، بەهۆی زریان و تسۆنامییەکی بەهێزەوە ١٠ کەس لە ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە و ٣٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە باڵەخانەی رۆژنامەنووسە بیانییەکان لە کەرتی غەززە خاپوربووە.
ئاژانسى هەواڵى شینخواى چینی بڵاویکردەوە لە شارى ووهان و چیانگسۆی ئەو وڵاتە بەهۆی زریانێکی بەهێزەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢١٨ کەسی دیکە برینداربوون.
دواجار حکومەتی چین توانی سەرکەوتووبێت لە رەوانەکردنی گالیسکەیەک بۆ هەسارەی مەریخ و نیشتنەوەی.
میدیاکانی ئێران ناوی کاندیدانی وڵاتەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە کە لە مانگی داهاتوودا بەرێوەدەچێت. هاوکات، تا ئێستا ١٣٠ کەس خۆیان کاندیدکردووە کە لەناویاندا عەلی لاریجانی و کوڕ
پاش دابەشکردنى زیاتر لە ٢٦٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسینى کۆرۆنا بەسەر هاوڵاتیانیدا، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا سەپاندنى بەستنى دەمامکیان لابرد، سەرۆکی وڵاتەکەش راگەیاندنی لابردنی دەمامکى ناچاریی لەشوێنە گشتیەکان بە
ئاهەنگی هاوسەرگیری کاتێک سازدەکرێت، کە کوڕ و کچێک دەیانەوێت ژیانێکی نوێ پێکەوە دەستپێبکەن، تیایدا ئاهەنگێک بەبۆنەی دەستپێکی ژیانی نوێوە ئەنجامدەدەن، بەڵام ئەم ئاهەنگە، لە نێوان وڵات، نەتەوە، کلتورەکان
وێنەیەکی نوێی ئیڤانکا ترەمپی کچی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و جەرید کۆشنەری هاوسەری، لە نزیک خانووەکەی خۆیان لە ناوچەی میامی ئەمریکا بڵاوبووەوە.
ناوەندی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ئیندەنوسیا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە بە پلەی رێختەر لە باکوری رۆژهەڵاتی ئیندەنوسیا روویداوە.
لە گرتەڤیدیۆیەکدا ساتی کەوتنەخوارەوەی موشەکێکی فەڵەستین لە نزیک شاری رەمڵەی نزیک تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل دەردەکەوێت.
بە پێی ئامارەکان لە بەردەوامی بۆردومانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینییەکان بۆ ٨٧ کەس بەرزبووەوە و حەوت کەسیش لە ئیسرائلییەکان کوژراون و نزیکەى ٥٠٠ کەسیش برینداربوون.
میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا بەمەبەستی هەندانی خەڵکی بۆ وەرگرتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەر کەسێك ڤاکسینەکە وەرگرێت ناوی دەچێتە تیر و پشکێکەوە بڕەکەی یەک ملیۆن دۆلارە.
میدیا جیهانیەکان لە زاری وەزارەتی ناوخۆی میسرەوە بڵاویانکردووە، تەنها لە دوو کاتژمێری یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا بەهۆی بەکارنەهێنانی ماسکەوە ١٥ هەزار و ٧٧٢ سەرپێچی تۆمارکراوە.
موفتی شاری مۆسکۆی پایتەختی روسیا داوای لە نوێنەر و شوێنکەوتوانی ئاینەکانی دیکە کرد بەشداری موسڵمانان بکەن لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکان و خوانی جەژنی رەمەزاندا.
میدیا جیهانیەکان گرتەڤیدیۆی ساتی روخانی تەواوی نهۆمەکانی باڵەخانی شروق لە غەزە دوای بۆردومانی لەلایەن سوپای ئیسلائیلەوە بڵاوکردەوە.
میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی هەڵئاوسان لە ئەمریکادا، لیرەی تورکی بەرێژەی ٨٪ بەرامبەر بە دۆلار دابەزی و ئەمەش بە نزمترین ئاستی پێوانەیی بۆ ئەمساڵ دادەنرێت.
لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا خۆشی و دڵتەنگی تێکەڵی یەکبوون و زیاتر لە ١٠٠ هەزار فەلەستینی نوێژی جەژن و نوێژی مردوویان بە غایب لەسەر رۆحی کوژراوانی مزگەوتی ئەقسا خوێند.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا هیوای خواست بەزووترین کات سنوورێک بۆ ململانێکانی نێوان فەڵەستینیەکان و ئیسڕائیل دابندرێت.
ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا بەشداری یارییەکی هۆکی سەر سەهۆڵی کرد و توانی هەشت گۆڵیش تۆمار بکات.
لە شارۆچکەی رەی لە باشوری تارانی پایتەختی ئێران لە ئەنجامی پێکدادانی شەمەندەفەرێک و ئۆتۆمبێلێک دوو کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆکی پێشووتری ئێران پەڕاوەکانی خۆی بۆ خۆکاندیدکردن پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەی کرد بەنیازی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ١٨ی حوزەیرانی ئەو وڵاتە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ئاکامی پێکدادانی پاسێک و ئۆتۆمبیێلێک لەسەر رێگای ناوچەی سوهاج- داری میسر، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦ی دیکەش برینداربوون، هاوکات، لە روداوێکی ئاگرکەوتنەوەشدا لە نەخۆ
بە پێچەوانەی عوسمان بەتیخ موفتی تونس کە رایگەیاندبوو ئەمڕۆ چوارشەممە کۆتا رۆژی مانگی رەمەزانە و سبەینێ پێنچشەممە یەکەم رۆژی جەژنە، محەمەد هەنتاتی کە مەلایەکی تونسیە لە فەیسبوکی خۆی و لە لایڤدا رۆژووەک
هۆکاری شەڕ و پێکدادانەکەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ئاشکراکرا و زلـلەی گەنجێکی فەڵەستینی هۆکاری سەرهەڵدانی گریژییەکانە.
لە ڕاپۆرتێکیدا؛ نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەککگرتووەکان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق/ یۆنامی باسی لەوەکردووە، "ئەو کەسانەی کە رەخنەیان لەدەسەڵات گرتووە رووبەرووی هەڕەشە و تۆقاند
بەپێچەوانەی زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامیەوە، چەند وڵاتێک ئەمڕۆ چوارشەممەیان بە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند لە ئاکامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە سنووری دۆڵی “ئەغلبووب”ی ناوچەی سەڵماس، کە لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتە ئاراوە و، لانیکەم سێ ئەندامی
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٨ هەزار و ٨١٤ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٢٩ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٨ دۆلار و ٨٣ سەنتە.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی هەریەکە لە ئیسرائیل و فەڵەستین، تا ئێستا ٣٦ فەڵەستینیی و پێنج ئیسرائیلی لە ئاکامی گرژییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٧٠٠ کەسیش بریندارن، سەر
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٨ دۆلار و ٥٥ سەنتە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە٦٥ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
گروپی چەکداری "قسام" رایگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشی موشەکییان بۆسەر تەلەئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل ئەنجامداوە و تیایدا ١٣٠ موشەکییان ئاراستەی ئەو شارە کردووە.
پاش تێپەڕبوونی مانگی رەمەزان و نزیکبوونەوەی وادەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، وڵاتان هەریەکە و بەگوێرەی لیژنەی بینی مانگی وڵاتەکەی بڕیاری دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدات.
لیژنەی بینینی مانگی سعودیە بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ مانگ نەبینراوە لەلایەن لیژنەکەیانەوە، ئەوا سبەی چوارشەممە، تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی پێنجشەممەش ١٣ی ئەم مانگە، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە
وڵاتی ئەندۆنیسیا، بەفەرمی رۆژی پێنج شەممەی وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ راگەیاند.
پاش گەڕانەوەی لە تورکیاوە و گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ماڵبۆرن لە ئوسرالیا، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هاوڵاتیەکیان بە تۆمەتی پەیوەدنیکردن بە داعشەوە دەستگیرکرد.
لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر بەقاچاغ و لەرێگەی ٢٠ بەلەمەوە روویان لە دورگەی لامپیدۆسای ئیتاڵیا کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی خێرای ویلایەتی نەیجیریا رایگەیاند، لەئاکامی وەرگەڕانی بەلەمێک لە رەوبارێکی ئەو وڵاتەدا، بەهۆی زۆری سەرنشینەکانییەوە، ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا.