لە ئەنجامی سەرھەڵدانی کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان چەند ھۆزێکی عەرەبی سنووری پارێزگای دیالەدا سێ بەرپرسی حکومی کوژران.
پەیمانگای ژنان، ئاشتی و ئاسایش، کە ناوەندێکی توێژینەوەی سەر بە زانکۆی جۆرجتاونی ئەمریکییە، بە ھاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای ئۆسلۆ بۆ ئاشتی، ریزبەندی باشترین وڵاتانی بۆ دۆخی ژنان دیاریکردووە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە.
وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، دەیانەوێت لەڕێگەى دروستکردنى سەنتەرێکەوە ناوى کەمئەندامى نوێ لە هەرێمى کوردستان تۆماربکەن.
پۆلیسی نەیجیریا ١٩ ژنی ڕفێندراوی رزگارکرد، کە دەستدرێژی سێکسییان کرابووە سەر و دووگیان کرابوون.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا شا حسێن لەگەڵ ئەکتەرێکی هۆڵیوود لە پەیوەندیی سۆزداریدا بووە و لە ئەنجامی پەیوەندییەکەدا کوڕێکیان هەبووە.
لە درێژەی زنجیرەکانی بەرنامەی "بێ سۆراخ"دا، کاتژمێر ٩ و ٥ خولەکی ئەمشەو، چیرۆکی ونبوویەکی ناوچەی گوێر دەگێڕدرێتەوە.
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە، منداڵێکی یەک ساڵان لە ناحییەى ڕزگاری لەسەتڵێک ئاودا خنکاوە و منداڵێکی تریش بە هۆی ڕشانەوەوە گیانی لەدەستداوە.
پیاوێکی تەمەن ٧٨ ساڵی نیشتەجێی ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە ئەمەریکا بەناوی سامۆئێل مکندۆدێڵ دانینا بە کوشتنی زیاتر لە ٩٠ کەسدا لە ماوەی چوار دەیەی تەمەنییدا.
خانەوادەیەک لە باشوری سۆدان لە مەزادێکدا کە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە ئەنجامدرابوو، کچە تەمەن ١٧ ساڵەکەیان بە نرخی ٥٠٠ مانگا و سێ ئۆتۆمبێل فرۆشت بە پیاوێک کە نۆ ژنی هەیە.
بڕیارێکى دادگاى کەرکوک بۆ ڕێگەپێدان بە هێنانى ژنى دووەم و سێیەم و چوارەم لەلایەن پیاوانەوە بەبێ ئاگادارکردنەوەى هاوسەرى یەکەمیان مشتومڕى بەدواى خۆیدا هێناوە، ڕێکخراوەکانى داکۆکیکار لە مافەکانى ژنان و
ژنێکى میسری بە ناوی حەنان ڕایگەیاندووە، ئەو هاوسەری نهێنی جەمال خاشقچی بووە و پێش چەند مانگێک لە کوژرانی بە نهێنی لە ئەمریکا شوی پێکردووە بێ ئەوەى خەدیجە جەنگیزی دەزگیرانی بزانێت.
تا ژیان هەبێت هیواش بەردەوام دەبێت، ئەمە وتەی مامز نەهرۆ ئەو کچە نابینایەیە کە کۆڵی نەداوە لە خوێندن و لەئێستا خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی کوردی زانکۆی سۆرانە.
خانوویەکی بچووکی دوورە دەستى ناو گەڕەکێکی گەورەی حاجیاوا ماوەى پێنج ساڵ بووەتە شوێنى مانەوەى هاوڵاتییەکى نابینا، کە بە درێژایی ئەو ماوەیە بە تەنها تێیدا ژیاوە و هەر بە تەنهاش لەو خانووەدا سەرینایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی رێنماییەکی سەبارەت بە شێوازی بەکارهێنانی بوتڵی غاز لەناو ماڵان و شوێنە گشتییەکان بڵاوکردەوە.
نەجات نەجم سەرۆکی رێکخراوی هیڵی سور رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٢٠٠ منداڵ بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.