حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رێکاری گەڕانەوەی قوتابیان لە قوبرسی باکورەوە گەیشتە قۆناغی کۆتایی و ئەو قوتابیانەی کە خواستی گەڕانەوەیان هەیە بۆ خاکی هەرێم، سبەینێ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە فڕۆکەخانەی ئەرجا
ماڵپەڕی ئێس پی گڵۆباڵ بڵاویکردەوە، بەهۆی قەیرانی چەند مانگەی لوبنانەوە، بڕی یەک ملیار دۆلاری حکومەتی هەرێم لە بانکەکانی ئەو وڵاتەدا گیریخواردووە و ناتوانێت سودی لێ ببینرێت.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٠٦ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و ١٤٣ کەسیش بەهەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی ھەسەدە داوایەک ئاراستەی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات کە پابەندی ڕێنماییەکانی ئیدارەی خۆجێی بن بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٤ حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمارکراون.
سەرۆکایەتی کاروباری حەرەمی مەککە، رۆژانە بە چەند هەنگاوێک هەڵدەستن بە پاککردنەوەی حەرەمەکە، ئەوەش وەک یەکێک لە رێکارەکانی پاراستن و روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە لەم دواییانەدا جیهانی گرتووەتەوە.
ڕێکخراوى هەنگاو بڵاویکردەوە، لە نێوان هەشتى ئازارى ساڵى ڕابردوو بۆ هەشتى ئازارى ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان، ٤ ژن لە سێدارە دراون و ٣٨ دیکەش دەسبەسەرکراون و ٧ چالاکى دیکەش زیندانیکراون.
وهزیری دهرهوهی توركیا ڕایگەیاند، رێز له داواكاری کۆچبەران دهگرین كه دهیانهوێت بگهنه وڵاتی سێیهم و ناچارنین كهس به زۆر له توركیا بهێڵینهوه.
سبهی دانیشتوانی وڵاتی ئێران به مهبهستی ههڵبژاردنی پهرلهمانی نوێ روو له سندوقهكان دهكهن.
لە پارێزگای گیلانی باکوری ئێران بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و هەرەسهێنانی بەفرەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەگەڵ جێگری سەرۆکی حزبی ئاک پارتی بۆ کاروباری پەیوەندیەکانی دەرەوە کۆبوونەوە و تاوتوێی بارودۆخی عێڕاق و ناوچەکەیان کرد.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، دوێنێ، ئەسغەر پاشاپور لە حەلەبی سوریادا کوژراوە.
له پارێزگای خوزستانی باشوری رۆژئاوای ئێران، فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی سەربازی ئەو وڵاتە كهوتهخوارهوه.
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٣٠٥ كۆچبەریان لە پارێزگای ئەديرنە دەستگیرکردووە، کە لە هەوڵی ئەوەدابوون بەشێوەی نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بڕۆن.
میدیاکانى سوریا بڵاویانکردەوە، ئەمشەو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی سەربازی تەیفور لە حیمس.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەربارەی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێی ئێراندا بانگهێشتی باڵیۆزی بەریتانیا لە وڵاتەکەی کرد.
بەرەبەیانێکی ساردە، تۆپەڵێک گڕ لە ئاسمانەوە بەردەبێتەوە و دواتر گڕێکی زۆر و گرمەیەک خەوی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە دەزڕێنێت.
پێگەی هێزی دەریایی ئەمریکا دووبارە هۆشداری دەربارەی هێرشی ئێران بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکانی کەنداو دەدات.
جێگری سەرۆکی ئیمارات ڕایگەیاند، ئیمارات ماوەی مانەوەی ڤیزای گەشتیاری بۆ ٥ ساڵ درێژکردەوە.
یەکەکانی سەر بە حزبوڵای عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر ترەمپ سزای ئابوری بەسەر عێراقدا بسەپێنێت، ئەوا ڕێگری دەکەین لە گەیشتنی نەوتی کەنداو بە بازاڕەکانی ئەمریکا.
هاوپەیمانێتییەکی نوێ بە ناوی ئەنجومەنی دەوڵەتانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، بە سەرکردایەتی سعودییە ڕاگەیەندرا.
بەرپرسانی ئێران باس لە کۆمەڵێک ڕێگا دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی سەربازیی ئەمریکا، دەربارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبی مەهدی موهەندیس.
سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، ٢٥٠ هەزار کەس لە ئیدلیبی سوریاوە بەرەو تورکیا هەڵهاتوون و تورکیا دەیەوێت ڕێگرییان لێبکات لەوەی داخڵی سنوورەکە ببن.
بەهۆی مەترسی شەپۆلێکی نوێی خۆپیشاندانەکان، ئینتەرنێتی بەشێک لە ناوچە و شارەکانی ئێران راگیران.
سەرۆکی دەستەی وزەى ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەى دەستی کردووە بە چەند کارێکی نوێ لە کورەیەکی ئەتۆمیدا کە بە ئاوی قورس کاردەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دەربارەی سوتاندنی کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف، ناڕەزاییەتی خۆی بە نێردراوی عێراقی لە تاران ڕاگەیاند.
دۆناڵد ترەمپ کۆنگرێسی ئاگادارکردەوە كە وڵاتەکەى ژمارەی سەربازانی بۆ ٣ لە سعودیە بۆ هەزار سەرباز زیاد دەکات.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریكا ناتوانێت هێڵی ئەنتەرنێت لەو وڵاتە بەكاربخاتەوە.
ڕێکخراوی هەنگاو ڕایگەیاند تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ٤٢ خۆپیشاندەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.
سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانى ئێران، شاژنى پێشووی ئەو وڵاتە و ڕەزا پەهلەوى کوڕى شاى پێشوى ئێران نامەیەکیان ئاڕاستەى گەلى ئێران کرد.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایكەیاند، ئەمریكا بە بیانوی پاراستنی ژێرخانی ئابوری و نەوتی سوریا، ئەو وڵاتە تاڵاندەكات و یارمەتی هێزە ئۆپسیۆنەكانی حكومەتی دیمەشق دەدات.
ژمارەى کوژراوان لە کەرتى غەززەى فەڵەستین بەهۆى بۆردومانەکانى ئیسرائیلەوە بەرزبوەوە و، گەیشتە ٢٦ کوژراو و زیاتر لە ٧٠ کەسیش برینداربوون.
ئێران دەستپێکردنی کارەکانی کورەی دووەمی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهری ڕاگەیاند کە یەکێکە لە وێستگە ناوەکییە گەورەکانی ئێران.
وتەبێژێک بەناوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە رایگەیاند، ئەمریکا لێکۆڵینەوە دەکات لە ئەگەری بەخشینی چەکی ئەمریکی بە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، بۆ ئەوەی لە شەڕی دژ بە شەڕڤانان لە باکوری سوریا بەکاری
بوومەلەرزە چەند شارێکی ئێرانی هەژاند و بەرەبەیانی ئەمڕۆش بومەلەرزەیەک لە باکورى خۆرئاواى ئێرانى دا، بەو هۆیەشەوە ٥ کەس گیانینلەدەستدا و ١٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، ئەمریکا پێگەى خۆى لەو ناوچانەى دەوڵەمەندن بە نەوت بەهێز دەکات و، لە ئێستادا سەرقاڵى دانانى دوو بنکەى سەربازیى نوێیە لە شارى دێرزورى سوریا.
لە یادى ٤٠ ساڵەى هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئێران، ئەمریکا سزاى بەسەر ١٠ بەرپرس و کەسایەتیى دیارى ئێرانیدا سەپاند.
سەرۆک کۆمارى سوریا ڕایگەیاند، سوپاى تورکیا دز و چەتەن و پەشیمانیش نیم لە دژی ئەردۆغان قسەم کردووە، چونکە ئەوان بۆ دزی لە خاکى سوریادان.
ماڵپەڕی "أعماق"ی سەربە ڕێکخراوی داعش، بە فەرمی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادیی ڕاگەیاند و ئەبو ئیبراهیم هاشمی وەک جێگرەوەی بەغدادی ناساند.
سەرۆکى حزبى ’’ ئەلقووات’’ ى لوبنانى دەستلەکارکێشانەوەى ئەندامانى حزبەکەى لە حکومەت ڕاگەیاند، کە پۆستى جێگرى سەرۆک وەزیران و ٣ وەزیریان هەیە.
ئەوانەى بازرگانى بە ئازار و نەهامەتییەکانى خەڵکەوە دەکەن شەڕ و بۆردومانەکانى تورکیایان بە فرسەت زانیوە بۆ گرانکردنى خواردن و کاڵاکان لە باکورى سوریا.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران، داوای ریفراندۆمێک دەکات بۆ دیاریکردنی سیستەمی دەسەڵات لەو وڵاتە.
بەھۆی ڕوداوێکی ھاتوچۆوە لەسەر ڕێگای ’’ ھیجرەی’’ نێوان شاری مەککە و مەدینەی سعودیە ٣٥ عەمرەکار گیانیانلەدەستدا و ٤ ی دیکەش بریندار بوون.
بەھرۆز کەمال فەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند لە مانگی داھاتوەوە دەست دەکەن بە درووستکردنی کارگەی دووەمی چەکی ناوەکی لە شاری بوشەھیری ئێران.
ئاژانسى هەواڵى ڕوسیاتودەى ئەوەى ئاشکرا کرد هەردوو حکومەتى دیمەشق و ئەنقەرە لەبارەى هێرشە سەربازییەکانى تورکیا لەسوریا، بە شێوەیەکى بەردەوام لە گفتوگودان.
دوناڵد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ڕازامەندى نیشاندا بە سەپاندنى سزا بەسەر تورکیادا.
فیدیریکا موگیرینى کۆمسیارى باڵاى ئەوروپا بۆ کاروبارى دەرەوە ڕایگەیاند، یەکێتیى ئەوروپا بە نزیکبوونەوەى هێزە کوردییەکان لە دەسەڵاتى دیمەشق خۆشحاڵ نییە و، پێشتر تورکیایان لەوە ئاگادارکردووەتەوە.
سەرۆکی پۆلیسی ناوخۆی ھیندستان ڕایگەیاند، لە باکووری ھیندستان منداڵێکی تازە لەدایکبوویان دۆزیوەتەوە کە بە زیندوویی نێژراوە.
لیندزی گراهام سیناتۆری ئەمریكی ڕایگەیاند، ئەردۆغان لە سوریا دەردەکەین و کاروبارەکان ڕێکدەخەینەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وتی "ئەوەی سوریای دەرهێنا لە یەکیەتی عەرەبی ئێستا لە دوای ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی دەیەوێ بیگەڕێنێتەوە ناو یەکیەتییەکە، ئەم دژیەکییە چییە!".
شانشینى سعودیە بە ڕێوڕەسمێکى کلتوورى عەرەبى پێشوازى لە فلادیمێر پوتینى سەرۆکى ڕوسیا کرد.
ئاژانسی نور نیوز"ی نزیک لە پارێزەرانی نیشتمانی ئێرانی نوێترین وێنەی کاریگەرییەکانی ئەو دوو موشەکە بڵاو دەکاتەوە کە لەم دواییەدا نەوتهەڵگری "سابتی" کردە ئامانج لە نزیک جەدە.
لەبارەى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، ئەمڕۆ کونسوڵى تورکیا لە هەولێر کۆنفراسێکى هەواڵى سازکردوو، ووتى"ئۆپراسیۆنەکانمان دژى کوردەکان نیە، بەڵکو دژى پەیەدە و یەپەگەیە" چونکە بە ووتەى ئەو، ئ
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، گەمارۆى ڕاگرتنى چەک ئۆپراسیۆنەکانمان بۆسەر سوریا ڕاناگرێت و بەردەوام دەبین.
عیمران خان سەرۆك وەزیرانی پاكستان ئەمڕۆ لە تاران ڕایگەیاند، سەردانەكەی بۆ ئێران بۆ ئەوەیە رێگە بگرن لە هەڵگیرساندنی ململانێیەكی دیكە لە ناوچەكەدا و، وتیشی، "نامانەوێت هیچ ململانێیەك لە نێوان ئێران و س
بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە چوارەم ڕۆژیدا چڕتر بۆتەوەو میدیا توركیەكان باس لەوە دەكەن، سوپای ئەو وڵاتە تا سەر ڕێگای سەرەکی نێوان شاری مەنبەج و قامیشلۆ پێشڕەویان كردووە.
ئاژانسەكانی هەواڵ لە باكوری سوریا هەواڵی گەڕانەوەی سەربازە ئەمریكیەكانیان بۆ بنكەی مشتەنور لە کۆبانێ بڵاوكردەوە.
تورکیا بەفەڕمى کوژرانى یەکەم سەربازى سوپاکەى لە هێرشەکانى سەر باکورى سوریا ڕاگەیاند.
دەستەى گشتى وەرزشى سعودیە, پێنج مەرجى دیاریکردووە بۆئەو ژنانەى وڵاتەکەى کە دەیانەوێت بچنە یاریگاکان بۆ سەیرکردنى یارى تۆپى پێ.
سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەیەك كشاونەتەوە کە تەنها ٥٠ سەربازیان هەبووە.
لێندزی گراهام سیناتۆرى ئەمریکى لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، "ئەگەر تورکیا بەرەو باکووری سوریا بجوڵێت ئەوە بە توندترین شێوە سزا دەدرێت لەلایەن کۆنگرێسەوە."
کۆمەڵێک نوسەرو رۆژنامەنووس ومامۆستاى زانکۆ لەباشورى کوردستان بانگەوازێک دەکەن لەکۆمەڵگەى نیودەوڵەتى سەبارەت بە لەشکرکێشی و داگیركردنی ناوچە کوردستانییەکانی سوریا لەلایەن توركیاوە هۆشیاریش دەدەن لەدروس
سوپای پاسدارانی ئیران ڕایگەیاند، قاسم سولەیمانی فەرماندەی ھێزی قودس لە ھەوڵێکی کوشتن رزگاری بووە، ئەندامانی گروپەکەش دەستگیرکراون.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هاوڵاتیانی ئاگاداردەکاتەوە گەشت بۆ ناوچەی خۆپیشاندانەکان لە عێراق نەکەن.
ئەو زنجیرە بومەلەرزانەى ماوەى هەفتەیەکە شارى ئەستەنبوڵى تورکیاى گرتووەتەوە ترس و دڵەڕاوکێى لاى خەڵکى ئەو وڵاتە دروستکردووە، شارەزایانى کەشناسیش هۆشدارییان داوە لە ڕوودانى بومەلەرزەى دیکە لە داهاتوودا.
ئەمیندارى گشتیى حزبوڵاى لوبنان رایگەیاند، لە ئەگەرى هەڵگیرساندنى شەڕ لە دژى ئێران، تەواوى ناوچەکە گڕدەگرێت و دەسوتێت.
وهزیری دهرهوهی ئهمریكا ڕایگهیاند، ههوڵهكانیان بهردهوامە بۆ دروستكردنی ناوچهی ئارام له باكوری سوریا وبەوەش دەیانەوێت ڕێ لە گرژییەکانى نێوان تورکیا و هاوپەیمانەکانیان بگرن.
بەهۆى ڕێگریکردنى فڕۆکەکانیان لە وەرگرتنى سوتەمەنى لە فڕۆکەخانەکاندا، ئێران سکاڵاى لە ڕێکخراوى هێڵى فڕۆکەوانیی شارستانیی نێودەوڵەتى(ئیکاو) تۆمارکرد.
وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەى تائێستاش ئاشتى دەوێت و پابەندە بەسەرجەم بنەما نێودەوڵەتییەکانەوە، بەڵام پابەند نابێت بە سیاسەتەکانى ئەمریکا بۆ سەپاندنى جەنگ.
وەزیرى دەرەوەى عێراق خۆشحاڵى خۆى لەبارەى دوایین لێدوانەکانى ئەمریکا و ئێران دەربڕى و بە ڕێگایەکى دروستى دانا بۆ هێورکردنەوەى دۆخى ناوچەکە.
وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێت دژ بە ئێران بکەوێتە جەنگەوە و لەهەمان کاتیشدا ڕێگە بە چالاکییە دوژمنکارییەکانی ئێران نادەن لە ناوچەکەدا.
رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەمریکا دانوستان لەسەر پرۆگرامی موشەکیی وڵاتەکەی ناکەن.
نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەگەر بەڵگەی روون و ئاشکرا بدۆزنەوە دەربارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوریاوە بەرامبەر بە خەڵکەکەی، وڵاتەکەى هەنگاوی پێویست دەگرێتەبەر.
وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەى هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکیی نادات و دەشڵێت سیاسیەتى ئابورى ئەمریکا زیانى بە گەلى ئێران گەیاندوە.
سەرۆک کۆمارى ئێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕووبەڕووى شەڕێکى ئابوورى و دژ بە ژیانى خەلک بوونەتەوە کە هێرشیکى زۆر ئاڵۆزە بەراورد بە هێرشەکانى پێشوو.
وتەبێژى ئەنجومەنى باڵاى ئاسایشى نەتەوەیى ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەى بە هیچ شێوەیەک ناچێتە گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەى ئێستاى ئەمریکاوە، بەهۆى سیاسەتەکانیەوە بەرانبەر تاران.
ئێران هۆشداریی دا لەبارەی ئەگەری دروستبوونی قەیرانێک کە ئاسایش و ئاشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ھەلومەرجی ئێستا بە ھیچ جۆرێک ھەلومەرجی دانوستان نییە، بەڵکو ھەلومەرجی خۆڕاگری و تێکۆشانە.
وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى قەتەر ڕایگەیاند، سەرکردەکانى وڵاتەکەى نایانەوێت یارى بە گەلان بکەن لەو قەیرانەدا و، هیواشیان وایە سعودیە و ئیمارات و بەحرێن کۆتایى بهێنن بە سزادانى گەلانى وڵاتانى کەنداو.
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا وەک دوو تاوەری بازرگانی جیهانی وایە، کە لەپڕ و بەوەشاندنی یەک گورز دادەڕمێت و گەلى ئەمریکاش بێ ئاگان لەو مەترسیانە.
یەکێتى ئەوروپا بە تۆمەتى کوشتنى بەکۆمەڵى خەڵکى مەدەنى سزاکانى سەر سوریایى تا تەموزى ٢٠٢٠ درێژکردەوە.
ئێران بەرزکردنەوەى هەناردەکردنى نەوتى بۆ ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە کردوە بە مەرج بۆ مانەوەى لە ڕێکەوتنى ئەتۆمى.
دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر هێزەکانمان لە ئاوەکانى کەنداو هەڵەیەکى گەورە دەکات.
سەرۆک کۆمارى ئێران هۆشداریدایە لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکەی و داوای یەکگرتنیان لێدەکات و دەشڵێت، ئێران بەهۆى سزا ئابورییەکانى ئەمریکاوە بە قورسترین ڕۆژگاردا تێپەڕ دەبێت.
وەزارەتى دادى ئێران وەرگرتنەوەى ١٩ بەندکراوى وڵاتەکەى لە عێراق ڕاگەیاند کە بە تۆمەتى جیاجیا دەستگیرکراون.
وەزیرى بەرگرى تورکیا داواى لە حکومەتى سوریا کردووە هێرشەکانى بۆ سەر ناوچەکانى باشورى ئیدلیب ڕابگرێت.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوای لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد، بەپێی مافەکانی مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ ئەو کوردانەدا بکەن، کە بەهۆى گۆشەگیری سەر ئۆجەلان مانیانگرتووە.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری رایگەیاند، بۆ جارێکی دیکە ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ بۆ سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ کاندید دەکەنەوە.
ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى کەشتییەکى فڕۆکەهەڵگر کە کۆمەڵێک کەشتى هێرشبەر یاوەرى دەکات ڕەوانەى کەنارە ئاویەکانى ئێران دەکات.
لە گۆڕێکى بەکۆمەڵدا لە شارى ڕەقەى سوریا زیاتر لە ٤٥٠ تەرم دەرهێنرانەوە، بەوەش تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار تەرم دەرهێندراوەتەوە.
لەم شیکردنەوەیەدا، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی؛ بەپشتبەستن بە زانیارییە بەردەستەکانی نێو راپۆرتە میدیاییەکان مردنی سەرۆکی یەمەن و وردەکاریی ھەڵایسانی ئاگری شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە و رۆڵی ھێزە ھەرێمیی و نێ
ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و تورکیا دەربارەی بڵاوبوونەوەی سەربازیی تورکیا لە منبج کۆتایی بە گرژی نێوان ئەو دوو وڵاتە ھێنا سەبارەت بە پاڵپشتییەکانی ئەمەریکا بۆ سوپای سوریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراست
ئەم بابەتە توێژینەوە و بیروڕا وەرگرتنی ئەو شارەزایانەیە کە سەرقاڵی تۆێژینەوەن لە ئاسایش و سیاسەتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا
فشارە بەردەوامەکانی ئەمەریکا بەرامبەر ئێران وایکردووە کە ئێران بکەوێتە ژێر چەند بژاردەیەکی دیاریکراوەوە، ھەر یەکێک لەو بژاردانە کاریگەری لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئێران دادەنێن، بەتایبەت دوای ڕاگەیاندراو
ڕۆژگارێک وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست پشتیان بە پارێزگاری و ڕێنوێنی و پشتگیریی ئەمەریکا دەبەست. کەنداوی سوێز دەرسێکی وای فێری ئیسرائیل و بەریتانیا و فەرەنسا کرد کە بەبێ قایلبوونی واشنتن، سیاسەتەکانیان ب