وەرزی مەڕ بڕینەوە لە شارەزوور
لە شارەزوور وەرز وەرزی برینەوەی مەڕ و بزنە، هەموو خاوەن ئاژەڵەکان لەكۆتایی مانگی چوار بەدواوە دەست بەم کارە دەکەن و له‌به‌یانی زووه‌وه تا ئێواره بە هەرەوەز خەریکی بڕینەوەی موی ئاژەڵەکانیانن.
بۆ پاراستنیان له مێرووی زیانبه‌خش و گه‌رمای به‌تینی وه‌رزی هاوین، ساڵانە مەڕدارەكان مەڕ و بزنەكانیان لە خوری و موو دەبڕنەوە، ئەو کەسانەشی كه ئه‌م كاره‌ده‌كه‌ن، ده‌بێت تەواو ورد و بە سەلیقەبن لە بەکارهێنانی ئەو ئامێرەی خورییەکەی پێ دەبڕنەوە کە برینگەی پێ دەوترێت.
به‌شی زۆری ڕانه‌مه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی شاره‌زوور سپین و خورییه‌كه‌یان درێژ و نه‌رمه و مه‌ڕداران وه‌ستای تایبه‌ت به‌و ئه‌و پیشه‌یه به‌كرێده‌گرن، چونكه بڕینه‌وه‌ی ڕانه‌مه‌ڕه‌كان كارێكی ئاسان نییه و به هه‌موو كه‌سێك ناكرێت.
پێشتر هاوڵاتیانی گوند و ناوچە جیاوازەکانی سنورەکە، بە خوری و موو ده‌یان كه‌ره‌سته‌ی رۆژانه و پێداویستی جۆراوجۆریان دروستدەکرد وەک قاتی شاڵ و بەرماڵ و راخەر و جاجم و گوریس و ڕەشماڵ، ئاژەڵدارانی ئێستاش هه‌رچه‌نده خوری زۆریان ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌ڵام دەڵێن مشتەری خوری نییه و دوای بڕینەوەی مەڕەکان خوریه‌كه‌ی فڕێ دەدەن.
فۆتۆ : عومەر فەتاح
1144223 جار بینراوە