سەردێڕ:

ئەو دادوەرەی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسان دەردەکرد لە دادگای دەستپاکی لابرا

دادوەرێکی دیکە لە شوێنەکەی دانراوە بە کاتی
فۆتۆ: 
2021-06-15

7083 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی رابردوودا دادوەرێک لە دادگای دەستپاکی گەرمیان چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی جوڵاند، کە چەند بەرپرسێکی ئەو ناوچەیە تێوەگلابوون و ژمارەیەکیشیان دەستگیرکران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرا، بەڵام ئەمڕۆ ئەو دادوەرە لە دادگای دەستپاکی لابرا.


بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، دادوەر عەبدولئەمیر جومعە لە دادگای دەستپاکی گەرمیان لابراوە و بە شێوەیەکی کاتی دادوەری دادگای بەرایی رزگاری لە شوێنی دانراوە لە دادگای دەستپاکی گەرمیان.

دادوەر عەبدولئەمیر جومعە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ چەندین بەرپرسی ناوچەی گەرمیان دەركردووە و چەندین دۆسیەی گەندەڵیشی جوڵاندووە.

سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەرورێزخان، بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان، بەڕێوەبەری شارەوانی ناحیەی رزگاری، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان، لەناو ئەو بەرپرسانەدان کە ئەو دادوەرە کاری لەسەر دۆسییەکەیان کردووە.

ژیان حەمید، گەرمیان

ئـ. بـ