سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: كار لە‌سە‌ر شە‌فافتركردنی پرۆسە‌ی كۆكردنە‌وە‌ی داھاتە‌كان دە‌كە‌ین‌

فۆتۆ: 
2021-06-15

1505 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و هەمەجۆرکردنی داهات لەکارەپێشینەکانیانە و دەشڵێت، "کاردەکەین لەسەر شەفافترکردنی پرۆسەی کۆکردنەوەی داهات."


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەراگەیەندراوێکدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری گومرگ‌ و بانكە‌ بازرگانییە‌كان باسی لەوەکردووە، دە‌بێت كار لە‌سە‌ر چالاكتركردن و رێكخستنی جوڵە‌ی بازرگانی بكە‌ن بە‌ مە‌بە‌ستی زیادكردن و ھە‌مە‌جۆركردنی داھات، بە‌ھێزكردنی كە‌رتی تایبە‌ت و ھە‌مە‌جۆركردنی داھات بە یەکێک لە‌ کارە لە پێشینەکانیان دادەنێت.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام دەبن لەپرۆسەی بە‌ ئە‌لیکترۆنیکردنی كاروبار و مامە‌ڵە‌كان لە‌ دە‌روازە‌ سنورییە‌كان، کە ھۆكارێكە‌ بۆ‌ باشتر خزمە‌تكردن و نە‌ھێشتنی رۆتینات و شە‌فافتركردنی پرۆسە‌ی كۆكردنە‌وە‌ی داھات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو بەهۆی ئەوەی پارتی و یەکێتی داهاتەکانیان بە تەواوەتی نەگەڕاندەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، دابەشکردنی موچە دواکەوت و پەرلەمانتارەکانیان یەکتریان بە نەگەڕانەوەی داهات و درەنگ دابەشکردنی موچە تۆمەتبار دەکرد.

نـ. غـ

ئـ. بـ

May be an image of one or more people, people standing and indoor