وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و حاڵەتەکانی توشبوون بە بەراورد بە دوێنێ ٣٨% و گیانلەدەستدانیش بەرێژەی ١٥% دابەزیوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە کۆی هەشت هەزار و ١٠٢ پشکنین، تەنیا ٥٠٧ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون بەجۆرێک، لە هەولێر ٨٣ حاڵەت، سلێمانی ٢٢٧، دهۆک ١٥٢ و گەرمیان ٣٦، هەڵەبجە شەش و راپەڕین سێ حاڵەت تۆمارکراوە.
لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، چاکبوونەوە بەرێژەی ١١% کەمیکردووە، کە ٥١٨ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، بەجۆرێک ١٤١ کەس لە هەولێر، ٢١٤ لە سلێمانی، ١١٣ لە دهۆک، پێنج لە هەڵەبجە، ٤٠ گەرمیان و پێنج لە راپەرین لەڤایرۆسەکە چاکبووتەنەتەوە.
هاوکات، تەنیا حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە بەجۆرێک سێ لە هەولێر، یەک لە سلێمانی، دوو لە دهۆک و یەک کەسیش لە هەڵەبجە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.