سەردێڕ:

مەسرور بارزانی لەسەر هاتنی پارە لە بەغداوە قسەی نوێ دەکات

فۆتۆ: 
2021-06-15

46613 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا رێککەوتوون بەشە بودجەی هەرێم بگەڕێنرێتەوە، دەشڵێت، "ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە و بە یەکەوە بەسەر بەربەستێکی سەختدا زاڵبووین."


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تویتەری خۆی باسی لەوەکرد، لەگەڵ مستەفا کازمیدا گفتوگۆی پابەندبوونی راستەڕێکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان کردووە و دەشڵێت، "خۆشحاڵم رایبگەیەنم كە گەیشتووینەتە رێککەوتنێك كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حيساب دەکرێت بە (أثر رجعي)".

ئەمڕۆ لە بەشێک لە میدیاکاندا بڵاوکرایەوە، کە بەغدا دوای وردبینیکردن بڕێک پارە بۆ هەرێم دەنێرێت، بەڵام ئەمە بابەتێکی نوێ نییە و بە دیاریکراوی لە پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا جێگیرکراوە. 

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بودجەی عێراق پەسەندکراوە، پشکى هەرێم لە بودجەی عێراق بە ١٢.٦٧٪ دیارییکراوە، لە بەرامبەردا، حکومەتى هەرێم پابەندکراوە بە رادەستکردنى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە نرخى سۆمۆ لەگەڵ رادەستکردنى نیوەی لە داهاتی خاڵە سنورییەکان، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە نەهاتووە بۆ هەرێم.

 

مانگی رابردووش، بەهۆی ئەوەی پارتی و یەکێتی داهاتەکانیان بە تەواوەتی نەگەڕاندەوە خەزێنەی حکومەت دابەشکردنی موچە دواکەوت و پەرلەمانتارەکانیان یەکتریان بە نەگەڕانەوەی داهات و درەنگ دابەشکردنی موچە تۆمەتبار دەکرد.

نـ، غـ

ئـ، بـ