سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق: پێویستە پەلە بکرێت لە پێدانی قەرز بە هاوڵاتیان

فۆتۆ: 
2021-06-16

1458 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، سەردانی ژمارەیەک لە بانکەکانی کرد و رایگەیاند، بڕی ٨٥٠ ملیار دیناریان داوە بە بانکە تایبەتەکان بۆ ئەوەی ٧٥٠٠ پرۆژەی پێ جێبەجێبکەن.


مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی دەستپێشخەری کردووە بە پێدانی قەرز بە هاوڵاتیان، بە جۆرێک کە زۆرترین هاوڵاتی سودمەند ببن لێی.

مستەفا غالب ئاماژەی بەوەشکرد، لە یەکەم هەنگاویشدا بڕی ٨٥٠ ملیار دیناریان داوە بە بانکە تایبەتەکان بۆ ئەوەی ٧٥٠٠ پرۆژەی لە بوارەکانی نیشتەجێبوون و پیشەسازی و خزمەتگوزاری پێ جێبەجێبکرێت.

بانکی ناوەندی عێراقی لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا رایگەیاند، یەدەکی دراوی بیانی گەیشتووەتە ٥٦ ملیار دۆلاری ئەمریکی و یەدەگی ئاڵتونیش پێنج ملیار ملیار و ٧٠٣ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا، بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبكاتەوە، بەجۆرێک نرخی ١٠٠ دۆلاری بەرامبەر ١٤٥ هەزار دیناری عێراقی بۆ هاوڵاتیان دیاریکرد، ئەوەش بووەتە هۆی ناجێگری بازاڕ.

بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەشێكە لەو ڕێوشوێنانەی حكومەتی عێراق بەنیازە لە ساڵی ٢٠٢١ بیگرێتە بەر لە پێناو كەمكردنەوەی ئاستی كوردتهێنانی بودجە.

 

ئاژانسی هەواڵی عێراق لە زاری مستەفا موخیف پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە بڵاویکردەوە، "وەزارەتی دارایی بەفەرمی داوای لێکردین نرخی یەک دۆلار بۆ هەزار و ٤٥٠ دیناری عێراقی بەرزبکەینەوە"، راشیگەیاند، "یەدەگی دراوی عێراق تائێستاش باشە."