جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رایگەیاند، دەوام لە تەواوی فەرمانگەکانی حکومەت وەک پێشووی لێیەتەوە و تەناوبی دەوام نامێنێت.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دەوام لە تەواوی فەرمانگەکانی حکومەت وەک پێشووی لێدێتەوە و نۆرەی دەوام نامێنێت.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا هەست بەوە کراوە جۆرێک لە نارەزایەتی خەڵک هەیە سەبارەت بە رۆتین و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە فەرمانگەکاندا و کاروبارەکان بە رێکی راناپەڕێندرێن.
وتیشی، بۆ ئەوەی زیاتر کاروباری سەردانیکاران رابپەڕێندرێت و بۆ کەمکردنەوەی رۆتین بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەوامکردنی بە نۆرە و دەوامکردن بە شێوەی رۆژانە و ئاسایی بۆ سەرجەم فەرمانبەران.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا بڕیاردرا بەوەی دەوامکردنی فەرمانبەران لە فەرمانگەکاندا بەشێوەی نۆرە بێت، کە ئەوەش نارەزایەتی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە و باسیان لەوەدەکرد، زۆرجار بەهۆی دەوامکردنی نۆرەوە، دەبێت بۆ راییکردنی مامەڵەیەکیان چەند رۆژێک سەردانی فەرمانگەیەک بکەنەوە.
هـ.ئـ