سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ئازادی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەکاتی پاککردنەوەی مەلەوانگەیەکدا لە کەرکوک دوو هاوڕێ کارەبا گرتووینی و گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ئازادی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەندامێکی ستافی هونەری یانەی وەرزشی شۆرجە و برایەکی ئەو کەسەی مەلەوانگەکەی بەکرێ گرتووە بەهۆی شۆرتی کارەباوە گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی، یەکێک لە گەنجەکان لەکاتی پاککردنەوەی سەردابی مەلەوانگەکەدا کارەبا گرتوویەتی، کاتێکیش هاوڕێکەی ویستویەتی رزگاری بکات، بەهەمان شێوە ئەویش گیانی لەدەستداوە.
باسی لەوەکرد، کە دوو گەنجەکە ناویان ئاسۆ و شێرکۆ'یە.