سەردێڕ:

ئەمینداری یەكگرتوو: شێوازی دەسەڵاتداریی لە هەرێم پشێو و ئاڵۆز بووە

فۆتۆ: 
2021-06-16

1237 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، شێوازی دەسەڵاتداریی لە هەرێمی كوردستاندا گەلێك پشێو و ئاڵۆز بووە، دەشڵێت، شەڕی نێوان كوردان سەرەنجامێكی مەترسیداری دەبێت.


سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ئەندامانی مەڵبەندی یەكی یەكگرتوو لە سلێمانی رایگەیاند، گۆڕانكارییەكان خێرا روودەدەن و هەرگیز یەكگرتوو نەویستووە پاشكۆی دەسەڵاتداران بێت، هەر بۆیە بە كرداری باجی ئەو هەڵوێستانەشی داوە.

باسی لەوەشکردووە، تێگەیشتن لە هاوكێشە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان بەگشتی، فاكتەرێكی كاریگەرە بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی چارەسەركردنی ئاڵۆزییە ناوخۆییەكان.

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە گرنگی و بایەخی زۆر بدرێت بە نەوەكانی داهاتوو و پەروەردەكردنیان بەشێوەیەكی دروست.