سەردێڕ:

تەرمی دوو کەس لە دهۆک دۆزرانەوە

فۆتۆ: 
2021-06-17

1784 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی بەردەڕەش رایگەیاند، شەوی رابردوو تەرمی پێشمەرگەیەک لە نزیک گوندی گرگەجو لە سنوری قەزای بەردەڕەش دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشیکی دادوەری دهۆک کرا. ​لە زاخۆش دوای سێ رۆژ لە ون بوونی تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە.


عەمید سەعدی بەرزنجی بەڕێوبەری پۆلیسی قەزای بەردەڕەش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە نزیک گەندی گرگەجو لە سنوری قەزاکە پۆلیس چونەتە شوێنی رووداوێکی کوشتن کە پێشمەرگەیەک بەناوی (ج.ف) بە گوللـە کوژراوە.

وتیشی، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان ئەو پێشمەرگەیە لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٥ و پۆلیس لە لێکوڵینەوە بەردەوامەو تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری دهۆک کراوە.

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوای سێ رۆژ لە ون بوونی گەنجێک بەناوی (ع.س) لە زاخۆ، تەرمەکەی دۆزرایەوە و لە پزیشکی داوەری دهۆکە بە مەبەستی تۆێکاری پزیشیکی.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژانە دیاردەی کوشتن و دۆزینەوەی تەرمی فڕێدراو و سوتێنراو لە هەرێم لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە تۆماردەکرێت. بەگوێرەی راگەیاندنی ئەنجامی بەشێک لە لێکۆڵینەوەی دۆسییەکان هۆکاری روداوەکان کێشەی کۆمەڵایەتی  و خراپی گوزەرانی خەڵکە.

 

تائیف گۆران_ دهۆک