ئەنجومەنی دادوەری هەرێم رایگەیاند، شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێم سەردانیان کردوون و لە بارەی دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش و بەردەوامیدان بە کردنەوەی خولی تایبەت بە دادوەران و لێکۆڵینەوەی کەیسی تیرۆر گفتوگۆیان کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی دادوەری هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مێل سمارت جێگری كۆنسولی به‌ریتانی له هه‌رێم سەردانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم کرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، گفتوگۆ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیداری وه‌ك به‌رده‌ومیدان به كردنه‌وه‌ی خول و ۆركشۆپی تایبه‌ت به دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردنی كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به تیرۆر کرا.
ئاماژەی بەوەشداوە، له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌دا باسی دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش له هه‌رێمی كوردستان كرا كه ئێستا یاساكه له په‌رله‌مانه‌و له‌ژێر دیراسه‌و گفتوگۆدایه له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوو كۆنسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێم خولێكی تایبه‌ت له‌و بواره‌دا كرده‌وه‌و ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری تێیدا به‌شدار بوون. مێل سمارت جێگری كۆنسولی به‌ریتانی له هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له كردنه‌وه‌ی خول و وركشۆپی تایبه‌ت به كه‌یسه‌كانی تیرۆر و له‌و ڕووه‌شه‌وه پلان و به‌رنامه‌یان هه‌یه له داهاتوودا به‌رده‌وامی به‌و خولانه بده‌ن.
کـ ، ئـ