فۆتۆ:
2021-06-17
20686 جار خوێندراوەتەوە
هێلین ئەحمەد خۆشناو، قوتابی پەیمانگایە لە ھەولێر، تەمەنی ١٩ ساڵە، دوای خواردنی دەرمانی قەڵەوی دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و دوای هەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات. باوکیشی داوا لەحکومەت دەکات "رێگربن لەفرۆشتنی دەرمانی ئۆنلاین با جەرگی کەسێکی دیکەش نەسوتێت".
باوکی هێلین چیرۆکی گیانلەدەستدانی کچەکەی بۆ ئێن ئاڕتی دەگێڕێتەوە، "سێشەممەی رابردوو دۆخی تەندروستی هێلین تێکچوو، دکتۆرەکان وتیان گورچیلەکانی وەستاوە، بەهۆی ژەهراویبونیەوە".
ئەحمەد خۆشناو بەحەسرەتەوە باسی هۆکارەکەی کرد، "دوای گەڕانەوەمان بۆ ماڵەوە ژوورەکەیمان پشکنی، قوتویەکی بچوک حەبی قەڵەویمان دۆزیەوە کەشەست دانەی لەخۆدەگرت و ٣٧ دانەی لێخواردبوو" .
بەوتەی باوکی پێشتر داوای حەبی کردووە، بەڵام بەهۆی رێگری لەوەی خراپە، بەدزییەوە کڕیویەتی بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی.
هێلین دوای ئەوەی بە رێگای ئۆنلاین دەرمانی قەڵەوبوون(mad max) داوا دەکات و بە دەستی دەگات، دوای خواردنی قوتویەکی بچوکی ئەو دەرمانە، هەست بە ئازاری زۆر لە ناو سکی دەکات ، دەیبەن بۆ پشکنین و دکتۆر دەیبینێ، بە هۆی خواردنی ئەو دەرمانە ٥ گرێی لە ریخۆڵەی دروستبووە، دوای نەشتەرگەری دووبارە داخڵی نەخۆشخانە دەکرێتەوە، ئەو دەرمانە بەرگری لەشی لاواز دەکات یان نایهێڵێ، دواتر گیانلەدەستدەدات.