وەزیری کشتوکاڵ هەرێم رایگەیاند، بەهۆی زیادکردنی بەرهەمی پەتەتا دەیان کارگەی گەورە و مامناوەند بۆ بە پیشەسازیکردنی ئەو بەرهەمه کراونەتەوە، ئەوەش هەزاران هەلی کاری رەخساندووە.
بێگەرد تاڵەبانی لە وتارێکدا لەکاتی دانانى بەردى بناغەى دروستکردنى کارگەیەکى چپسى پەتاتە لە ناحیەى رۆڤیا لە دهۆک باسی لەوەشکرد، بەرهەمهێنانی پەتاتە بە هەردوو جۆرەکەی خواردن و پیشەسازیی زۆر زیادیکردووە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ ەوە تا ئێستا نزیکبووتەوە لە ٤٠٠ هەزار تۆن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی زیادکردنی بەرهەمەکەشەوە، وەزارەتی کشتوکاڵ سیاسەتی پاراستنی بەرهەمەکان لە زیادکردنی باج و قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەوە بگرێتەبەر.