لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکدا و بەوهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
دلێر دەروێش پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گەڕەکی دۆمیز لە شاری کەرکوک بەهۆی ئەوەی بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، چووەتە سایدی بەرامبەری و لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا پێکیانداوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی ئەوەی بارهەڵگرەکە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا پێکیانداوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، کە سەرنشینی ئەو ئۆتۆمبێلەبوون.
رووداوەکانی ھاتوچۆ بە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان لە کوردستان دادەنرێت، کە بەشێک لە ھۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و تیژڕەوی و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی ھاتوچۆ دەگەڕێنرێتەوە.
ئاکار بەختیار