سەردێڕ:

ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنا

فۆتۆ: 
2021-06-18

1299 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٥٨ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، ٥٣٧ حاڵەتی چاکبوونەوە و "شەش" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ٩٦ کەس، سلێمانی ١٧٣، دهۆک ١٦٢ ، گەرمیان ٢٣ ، راپەڕین  چوار کەس و لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە.

لەکاتێکدا، ٥٣٧ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ١٢٤ کەس، سلێمانی ٢٢١ ، دهۆک ١٤٤ ، گەرمیان ٤٢، راپەڕین پێنج کەس و  و هەڵەبجە یەک کەس، هاوکات، "شەش" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٧٩ هەزار و ١٧٦ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٦٧ هەزار و ٧٢٦ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ٣٩٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.