جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا هەوڵێک هەیە بۆ پەلکێشکردنی شەڕێکی نەخوازراو لەنێوان پەکەکە و هێزی پێشمەرگە لە خاکی هەرێمی کوردستاندا.
جەعفەر مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هۆشداریی داوە، لە روودانی شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و ئاماژە بەوەدەکات، ئەوەی ئێستا روودەدات، پلانی نەیارانی دژ بە نەتەوەی کوردە، دەخوازێت لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەست لەناو دەست بن بۆ چارەسەری ریشەیی هەموو ئەو زوڵم و ستەمەی، کە بە درێژایی مێژوو لێیان کراوە.
باسی لەوەشکردووە، لەگەڵ هاتنی هیچ هێزێکی بێگانەدا نین، کە سنور و سەروەرییەکانی هەرێمەکەیان ببەزێنێت، لە هەمان کاتیشدا رێز لەو پارتە سیاسییانە دەگرن، کە لە خاکی هەرێم گیرساونەتەوە و رێگایان داون کار و چالاکیی سیاسی ئەنجام بدەن، بەڵام هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نین، کە ببنە مایەی شەڕ و ناسەقامگیری و هۆکاری چۆڵکردن و ماڵوێرانکردن و شەهیدکردنی دەیان خەڵکی سڤیل لە ناوچەکەدا.
جەعفەر مستەفا ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەنگەر لە یەکگرتن خزمەتە بە دوژمنانی گەلێکی ستەمدیدە و لە گۆڕنانی هەموو خەون و ئاواتەکانی رۆژانی پڕ لە تێکۆشان و خەبات و بەفیڕۆدانی خوێنی شەهیدەکانە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند مانگێکە تورکیا دەستی بە ئۆپراسیۆنەکانی کردووەتەوە لە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ پەکەکەدا چەندینجار روبەڕوی یەکتری بوونەتەوە، کە بەوهۆیەوە چەندین کەس کوژراون و برینداربوون و زیان بە چەندین هاوڵاتی ناوچە سنورییەکان گەیشتووە.
بەگوێرەی وتەی وەزارەتی پێشمەرگە، رۆژی ٥ی ئەم مانگە، لە سنوری چیای مەتینای پەکەکە هێرشیانکردووەتە سەر ژمارەیەک پێشمەرگە و بەوهۆیەشەوە، پێنج پیشمەرگە شەهیدبوون و حەوتی دیکەش برینداربوون.
٨ی ئەم مانگەش، وەزارەتی پێشمەرگە وتی، لە ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ بە چەکی قەناس پێشمەرگەیەک شەهیدکراوە و پەکەکەش ئەنجامدەری هێرشەکەیە.
بەڵام چەند بەرپرسێکى پەکەکە ئەوەیان رەتکردەوە و بێئاگایی خۆیان لە هەردوو رووداوەکە راگەیاند و باسیان لەوەکرد، ئەوان تەنها لەگەڵ حکومەتى تورکیا شەڕدەکەن.
جێگری سەرۆکی هەرێم
هۆشداری دەدات لە هەڵگیرسانی شەڕی نێوان پەکەکە و پێشمەرگە
جێگری سەرۆکی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا هەوڵێک هەیە بۆ پەلکێشکردنی شەڕێکی نەخوازراو
لەنێوان پەکەکە و هێزی پێشمەرگە لە خاکی هەرێمی کوردستاندا.
جەعفەرمستەفا جێگری
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هۆشداریی داوە، لە روودانی شەڕ لە نێوان هێزەکانی
پێشمەرگە و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و ئاماژە بەوەدەکات، ئەوەی ئێستا
روودەدات، پلانی نەیارانی دژ بە نەتەوەی کوردە، دەخوازێت لە کوردانی هەر چوار پارچەی
کوردستان دەست لەناو دەست بن بۆ چارەسەری ریشەیی هەموو ئەو زوڵم و ستەمەی، کە بە
درێژایی مێژوو لێیان کراوە.
باسی لەوەشکردوە، لەگەڵ هاتنی هیچ هێزێکی
بێگانەدا نین، کە سنور و سەروەرییەکانی هەرێمەکەیان ببەزێنێت، لە هەمان کاتیشدا رێز
لەو پارتە سیاسییانە دەگرن، کە لە خاکی هەرێم گیرساونەتەوە و رێگایان داون کار و
چالاکیی سیاسی ئەنجام بدەن، بەڵام هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نین، کە ببنە مایەی شەڕ و
ناسەقامگیری و هۆکاری چۆڵکردن و ماڵوێرانکردن و شەهیدکردنی دەیان خەڵکی سڤیل لە
ناوچەکەدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
سەنگەر لە یەکگرتن خزمەتە بە دوژمنانی گەلێکی ستەمدیدە و لە گۆڕنانی هەموو خەون و
ئاواتەکانی رۆژانی پڕ لە تێکۆشان و خەبات و بەفیڕۆدانی خوێنی شەهیدەکانە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
چەند مانگێکە تورکیا دەستی بە ئۆپراسیۆنەکانی کردووەتەوە لە هەرێمی کوردستان و
لەگەڵ پەکەکەدا چەندینجار روبەڕوی یەکتری بوونەتەوە، کە بەوهۆیەوە چەندین کەس
کوژراون و برینداربوون و زیان بە چەندین هاوڵاتی ناوچە سنورییەکان گەیشتووە.
بەگوێرەی وتەی وەزارەتی
پێشمەرگە، رۆژی ٥ی ئەم مانگە، لە سنوری چیای مەتینای پەکەکە هێرشیانکردووەتە سەر
ژمارەیەک پێشمەرگە و بەوهۆیەشەوە، پێنج پیشمەرگە شەهیدبوون و حەوتی دیکەش برینداربوون.
٨ی ئەم مانگەش،
وەزارەتی پێشمەرگە وتی، لە ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ بە چەکی قەناس پێشمەرگەیەک
شەهیدکراوە و پەکەکەش ئەنجامدەری هێرشەکەیە.
بەڵام چەند بەرپرسێکى
پەکەکە ئەوەیان رەتکردەوە و بێئاگایی خۆیان لە هەردوو رووداوەکە راگەیاند و باسیان
لەوەکرد، ئەوان تەنها لەگەڵ حکومەتى تورکیا شەڕدەکەن.