سەردێڕ:

گەنجێک لە زێی گەورەدا خنکا

گەنجەکە خەڵکی هەولێرە
فۆتۆ: 
2021-06-18

2775 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، گەنجێک لە گوندی گۆپاڵ ناحیەی کەورگۆسکی قەزای خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر لەزێی گەورەدا خنکاوە و تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، کاتژمێر پێنج و ١٠ خولەکی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، گەنجێکی دانیشتوی گەڕەکی تەیراوای شاری هەولێر لە زێی گەورەدا خنکاوە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنجەکە لە دایکبوی ساڵی ١٩٩١ـە و لە ئێستاشدا دوو تیمی بەرگری شارستانی لە شوێنی رووداوەکەن و بەدوای تەرمەکەدا دەگەڕێن، بەڵام تا ئێستا تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی ئەمساڵدا چەندین حاڵەتی خنکان لە روبار و دەریاچەکانی هەرێمی کوردستاندا روویداوە و تائێستاش حکومەت رێکاری تایبەتی بۆ کەمکردنەوە یان رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتی لەو جۆرەی نەگرتووەتەبەر.

موراد ئەحمەد، هەولێر

نـ. غـ

ئـ. بـ