وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند، له ساڵی نوێی خوێندندا به‌شه وانه فه‌وتاوه‌كانی خوێندنی ئه‌مساڵ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه و بۆ ئەو مەبەستەش "به‌رنامه و پلانی گونجاومان ئامادەكردووه."
ئالان حەمەسەعید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ئەوەشی بە میدیاى فەرمى پارتی وتووە، "دۆخی كۆرۆنا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده هه‌بووە"، دەشڵێت، پێویستیان به چه‌ند ساڵێک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی زیانی كۆرۆنا به پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده بكه‌نه‌وه و دا‌واشیان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه ڤاكسین بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان دابینبكات.
له‌باره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژیشەوە، وه‌زیری په‌روه‌رده ئەوەی خستووەتەڕوو، "مامۆستایانی وانه‌بێژ رۆڵێكی گرنگیان له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده هه‌یه و به‌گوێره‌ی دۆخی دارایی ئه‌وه‌ی پێمان كرابێت درێخیمان نه‌كردووه."
ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتى پەروەردە بڕیاریداوە لە ٢٢ى ئەم مانگەوە تاقیکردنەوەى پۆلە ناکۆتاکان دەستپێبکات، سەرەڕای ئەوەی لەمساڵدا خوێندکاران کەمترین بەشەوانەیان خوێندووە.