لە بەنداوی کۆچەک لە کەرکوک گەنجێک خنکا و دواتر تەرمەکەی دەرهێنرا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە بەنداوی کۆچەک لە کەرکوک گەنجێک خنکاوە و دواتر تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، گەنجەکە ناوی (ئەحمەد عەلی عەزیز)ـە و لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٤ـە و دانیشتوی گەڕەکی شۆڕیجەی شاری کەرکوکە
هەر ئێوارەی ئەمڕۆ، گەنجێک لە گوندی گۆپاڵ ناحیەی کەورگۆسکی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر لە زێی گەورەدا خنکا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی ئەمساڵدا چەندین حاڵەتی خنکان لە روبار و دەریاچەکانی هەرێمی کوردستاندا روویداوە و تائێستاش حکومەت رێکاری تایبەتی بۆ کەمکردنەوە یان رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتی لەو جۆرەی نەگرتووەتەبەر.
سۆران محەمەد، دیار محەمەد – کەرکوک