بەگوێرەی وتەی کەشناسی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی بەرزترین پلەی گەرمی لە سلێمانی تۆمارکراوە و ئەوەش "حاڵەتێکی نائاسایی بووە."
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی بڵاویکردەوە، "بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە هەرێمی کوردستان لە وێسگەی کەشناسی سلێمانی تۆمار کرا."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پلەی گەرمییەکە ٤٤ پلەی سیلیزی بوو (جگە لە وێسگەی خەبات کە هەمان پلەی گەرمی تۆمارکرا)."
راشیگەیاندووە، "لە راپۆرتی کەش و هەوای کاتژمێر ١٢ وێسگەدا کەشناسی سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی لە هەموو عێراقدا تۆمارکردووە (جگە لە وێسگەی عەلی غربی و عەممارە لە پارێزگای میسان)."