وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کرد، رێگە بە هیچ گۆرانیبێژێکی بیانی نەدرێت کۆنسێرتی گۆرانی سازبکات بەبێ رەزامەندی وەزارەتی رۆشنبیری و سەندیکای هونەرمەندان.
لە نوسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمدا ئەوە هاتووە، کە داوا لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەکەن رێگە بە ئەنجامدانی هیچ کۆنسێرتێک نەدات، کە لەلایەن گۆرانیبێژی بیانییەوە کۆنسێرت و ئاهەنگ سازبکات تا رەزامەندی ئەوان و سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان وەرنەگرێت.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی رۆشنبیریدا ئاماژە بەهۆکاری داواکەیان و وردەکاری داواکەیان نەکراوە.
لە ساڵانی رابردوودا، چەندین کۆنسێرت و ئاهەنگی گۆرانیبێژانی بیانی لە هەرێم بەڕێوەچووە و بڕەپارەیەکی زۆریش بۆ ئەو کۆنسێرتانە تەرخانکراوە، کە ناڕەزایەتی چین و توێژە جیاوازەکانی هەرێمی لێکەوتووەتەوە.