سەردێڕ:

تارق حەرب: نەتەوەیەکگرتووەکان بە کرداریی سەرپەرشتی هەڵبژاردنی عێراق دەکات

فۆتۆ: 
2021-06-19

1480 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی یاسایی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق جیاواز دەبێت و لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، چونکە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش چاودێری پرۆسەکە دەکەن.


تارق حەرب شارەزای یاسای دەستوری لە پانۆرامای ئێن ئاڕ تیدا ئاماژەى بەوەشکرد، لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا بۆ یەکەمجار نەتەوە یەکگرتووەکان جەختدەکاتەوە لە رەخساندن و دروستکردنی لیژنەی تایبەت بۆ چاودێریکردن و سەرپەرشتیکردنی کرداری پرۆسەی هەڵبژاردنەکە.

لە ماوەی رابردوودا، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەکۆبوونەوەیەدا بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لەخۆبگرێت کە بڕیارە لە ١٠ ى تشرینی یەکەمدا ئەنجامبدرێت و بڕیاریشیدا بە درێژکردنەوەی کاری پەیکی نەتەوە یەکگرتۆەکان لە عێراق تا ٢٧ ی ئایاری ساڵی داهاتوو.

ئەنجومەنی ئاسایش ئەوەشی خستبووەڕوو، کە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، دەبێت هاوکارییەکانی یۆنامی بۆ رێکخستنی هەڵبژاردن بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی بچێتە چوارچێوەی رێزگرتن لە سەروەری خاکی عێراق.

بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەرێوەدەچێت.

كـ. ئـ

ئـ. بـ