سەردێڕ:

هۆکار و چارەسەرەکانی سکچوون و ڕشانەوە لە منداڵدا

فۆتۆ: 
2021-06-19

3519 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ڕێژەی توشبوونی منداڵان بە سکچوون و ڕشانەوە لە وەرزی هاویندا زیادی کردووە، کە دەکرێت هۆکارەکەی پلەی گەرمی یاخود پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو بێت.


پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل پزیشک و پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵ ئاشکرایکردووە، هۆکاری توشبوونی منداڵان لە وەرزی هاویندا ڕەنگە هۆکارەکەی ڤایرۆس یان بەکتریا یان پاڕاسایت جۆرە کرمێکە یان خواردنی شیرینی یان هەستیاریی بە پڕۆتین یان نەخۆشی گەنم و جۆ یاخود ژەهراویبوون یان هەستیاریی بەجۆرە خواردنێک یان کۆرۆنا یان چەندین هۆکاری تر بێت.

ئەو پسپۆڕە ڕایگەیاندووە، بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوونی منداڵان بە سکچوون و ڕشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە پەیڕەوبکرێت:

یەکەم: هەموو ئاوێک بکوڵێنە و ساردی بکەرەوە و بۆ خواردنەوە بەکاریبهێنە.

دووەم: خواردن لەناو ساردکەرەوەدا هەڵبگرە.

سێیەم: سەوزە و میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.

چوارەم: زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت.

پێنجەم: پاک و خاوێنی تەوالێت و گەرماو "حەمام" زۆر گرنگە.

شەشەم: بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.

حەوتەم: دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.

هەشتەم: باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.

لە کۆتاییدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، نابێت لەخۆتەوە دەرمان بەکاربهێنیت، چونکە هۆکارەکان جیاوازن و چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.

Dos and Don'ts of Diarrhoea - Positive Parenting

ئ.ل