سەردێڕ:

داعش لە پارێزگای کەرکوک هێرشیکرد

زیانە گیانییەکان ئاشکرانەکراوە
فۆتۆ: 
2021-06-19

10609 جار خوێندراوەتەوە

لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوک چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر سوپای عێراق و تا ئێستا زیانە گیانییەکان ئاشکرانەکراوە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتەسەر خاڵێکی سەربازی لیوای ٤٥ی سەر بە سوپای عێراق لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوک و بەهۆیەوە ئۆتۆمبیلێکی سەربازی عێراق تێشکێنراوە، بەڵام تاوەکو تا ئێستا زیانە گیانییەکان ئاشکرانەکراوە.

باسی لەوەشکردووە، هەر لەو هێرشەدا و لەکاتی گەیشتنی کاروانێکی پاڵپشتی سوپای عێراق بۆ ئەو ناوچەیە، بۆمبێکی چێنراو بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە، بەبێ ئەوەی زیانە گیانییەکان ئاشکرابکرێت.

لە ١٢ی مانگیشدا، لە سنوری ناحیەی ریازی سەر بە پارێزگای کەرکوک داعش هێرشیکردە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی و بەوهۆیەوە ئەفسەرێکی پۆلیس کوژرا.

رۆژی ٧ی ئەم مانگەش، چەکدارانی داعش لە گوندی شەقیقی سنوری قەزای خانەقین هێرشیانکردە سەر حەشدی شەعبی و لە هێرشەکەدا دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و چەند چەکدارێکی دیکەش برینداربوون.

لە ١١ی مانگی رابردووشدا، لە هێرشێکی داعشدا لە سنوری کفری داعش هێرشیکرد و لەو شەڕەدا پێشمەرگەیەک دوای ئەوەی برینداربوو، گیانی لەدەستدا.