سەردێڕ:

لە پێکدادانی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێکدا؛ شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-06-20

5243 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، شەوی رابردوو لەسەر رێگای پشتێنەی شاری کەلار (حەولی) بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرت و ماتۆڕسکیلێکەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلەکە بە ئاڕاستەی ناحیەی رزگاری رۆشتووە، دەشڵێت، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.

رووداوەکانی ھاتوچۆ بە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت، کە بەشێک لە ھۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و تیژڕەوی و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی ھاتوچۆ دەگەڕێنرێتەوە.

No description available.No description available.No description available.No description available.