دانیشتوانی گەڕەکی خەلیفاوا لە سلێمانی لەبەردەم پارێزگای سلێمانی گردبوونەتەوە و داوا دەکەن خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکەیان دابین بکرێت.
لەوبارەیەوە، دانیشتویەکی گەڕەکی خەلیفاوا ئەوەی بە ئێن ئاڕ تی وت، سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی خزمەتگوزارییەکان بۆ گەڕەکەکەیان دابین نەکراوە، بەڵام لە ئێستادا کێشەی سەرەکییان نەبوونی ئاوە و لە سێ رۆژدا تەنیا ١٠ خولەک ئاوی گەڕەکەکەیان دێتەوە.
گەڕەکی خەلیفانی شاری سلێمانی یەکێکە لەو گەڕەکانەی بە وتەی دانیشتوانەکەی، کەمترین خزمەتگوزاری بۆ دابینکراوە و بە تایبەتی لە ئێستادا داوادەکەن ئاوی زیاتر بۆ گەڕەکەکەیان دابین بکرێت.
مانگی رابردووش، سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی پەیامێکی ئاڕاستەی هاوڵاتیان کرد و وتی، "دەست بە ئاوەوە بگرن و كەمتر خۆتان بشۆن."