وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، لە دوکانێکدا لە گەڕەکێکی سلێمانی کەسێک تەقەی لە دوو برا کردووە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و کڕیارێکیش بریندارە.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی كه‌سێک چووه‌ته دوكانێكه‌وه و له‌وێ له‌گه‌ڵ خاوه‌نی دوكانه‌كه، کە دوو برا بوون بووه‌ته دهمهقاڵەیان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دواتر كه‌سه‌كه رۆشتووه و به چه‌كێكه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دوکانەکە و ته‌قه‌ی له دوكانه‌كه كردووه، دەشڵێت، به‌وهۆیه‌وه یه‌كێک له دوو براکە گیانی لەدەستداوە و كڕیارێکیش له‌وێدا برینداربووه، به‌ڵام برینه‌كه‌ی سەخت نییە.
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناسنامه‌ی تەقەکەرەکە دیارییكراوه و له ئێستادا به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ ده‌ستگیركردنی.
رۆژی هەینی رابردووش، لە ئاهەنگێکدا لە ناحیەی تەق تەقی سەر بە قەزای کۆیە کچێک درایە بەردەستڕێژی گولـلە و گیانی لەدەستدا.