سەردێڕ:

سبەینێ یەکەم رۆژی هاوینە؛ پلەکانی گەرمی چۆن دەبێت؟

فۆتۆ: 
2021-06-20

8952 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم.


بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٢ پلە و نزمترین ٢٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤٣ بە ٢٥ و دهۆک ٤٠ بە ٢٣ و کەرکوک ٤٣ بە ٢٦ و لە هەڵەبجەش ٤٣ بە ٢٦ پلە دەبێت.

هاوکات، سبەی دووشەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٢ پلە و نزمترین ٢٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤٢ بە ٢٣ پلە، دهۆک ٤٠ بە ٢٣، کەرکوکیش ٤٣ بە ٢٤ و لە هەڵەبجەش ٤٢ بە ٢٥ پلە دەبێت.