پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە کۆمەڵگایەکی سەر بە ناحیەی قوشتەپە شەڕ لە نێوان دوو دراوسێدا روویداوە، بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو لە کۆمەڵگای گردک و رۆستی سەر بە ناحیەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر شەڕ لە نێوان دوو خێزاندا روویداوە، کە دراوسێی یەکتربوون.
هۆگر عەزیز ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی شەڕەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای رووداوەکە پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و بەوهۆیەوە شەش تۆمەتبار دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
هەر ئەمڕۆ، سهركهوت ئهحمهد وتهبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند، لە دوکانێکدا لە گەڕەکێکی سلێمانی کەسێک تەقەی لە دوو برا کردووە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و کڕیارێکیش بریندارە.