هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، ئەوان وەکو یەکێتی هاندەرن بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، دەشڵێت، دەیانەوێت پێشمەرگە نە بۆ یەکێتی و نە بۆ کەسیش نەچێتە شەڕی دۆڕاوی براکوژییەوە.
لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی له دووه‌م كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان لە شاری سلێمانی رایگەیاند، دەیانەوێت پێشمەرگە هەمیشە هێزێکی مەشقپێکراوی تۆکمەی نیزامیی بێت و نە بۆ یەکێتی و نە بۆ کەسیش نەچێتە شەڕی دۆڕاوی براکوژییەوە.
لاهور جه‌نگی باسی لەوەش کرد، یه‌كێتی ئامانجێتی هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبخرێت و هانده‌رە بۆ یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه.
هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، دواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمەرگە دێرینەکان مافی خۆیانه و ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم و یه‌كێتییە جێبەجێیان بکات.
ئەم قسانەی هاوسەرۆکی یەکێتی لە کاتێکدایە، رۆژی ١٢ی ئەم مانگە راوێژکارێکی سەربازی کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، گەورەترین بەربەست لەبەردەم چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، نەبوونی متمانەیە لەنێوان هەردوو هێزە سەرەکییە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم.