دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاماری شەش ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا، لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە زیاتر لە ٦٢٠ هەزار کەس بەرەو وڵاتانی ئەوروپا رۆیشتوون.
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە کۆی ٦٢٠ کەس کە بەرەو وڵاتانی دەرەوە رۆیشتوون، ٢٥٦ کەسیان گیانی لەدەستداوە و ١٧٣ کەسیش بێسەر و شوێن و نادیارن.
وتیشی، رێژەی کۆچکردن بەرەوە وڵاتانی ئەوروپا و بەڵقان لە چاو ساڵی رابردوودا کەمی کردووە، دەشڵێت، لەئێستادا ئەو پەنابەرانەی کە لە هەرێمی کوردستان دەژین، ژیانیان زۆر لەو پەنابەرانە خۆشترە کە لە بەشێک لە وڵاتانی بەڵقانن.
ئەمڕۆ ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١، رۆژی جیهانی پەنابەران بوو و ٧٠ ساڵ بەسەر راگەیاندنی جاڕنامەی کۆربەندی جیهانی جنێف بۆ مافی پەنابەران تێپەری، دەزگای لوتکەش دەڵێت، هیستا دیاردەی کۆچ بە شێوەیەکی "بەرچاو و مەترسیدار" بەردەوامی هەیە، هۆکارەکەشی بۆ ناسەقامگیری دۆخی سیاسی و ئابوری کۆمەڵایەتی دەگەڕێنێتەوە.