بەرێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، گەرمبوونی کەش و هەوا پەیوەستە بە جیهانەوە و دیاردەیەکی جیهانییە، دەشڵێت، لەمشەوەوە کاریگەری ئەو خۆڵبارینەی لە هەرێم هەیە کەمدەبێتەوە و لە سبەینێدا نامێنێت.
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پلەکانی گەرما لە دوو رۆژی رابردووودا لە هەرێم و سلێمانی رووی لە زیادبوون کردووە، کە ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکوونەوەی پرۆسەی وەرگەڕانی هاوین و بەشێوەیەکی فەرمی نیوەگۆری باکور دەچێتە وەرزی هاوینەوە.
باسی لەوەشکرد، لەو ماوەیەدا زۆرترین ماوەکان دەبێت بۆ وەرگرتنی تیشکی خۆر و گەرمبوونی ناوچەکە و پێی دەوترێت وەرزی نزمەپاڵەپۆستۆی وەرزی هندی.
لەبارەی هۆکاری گەرمبوونی کەش و هەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە باسی لەوەکرد، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی لە کەش و هەوای جیهاندا روویداوە زۆربوونی گازەکان و قەتیسبوونی گەرما.
هۆشداریشیدا بە هاوڵاتیان، کە لە کاتەکانی نیوەڕۆپلەکانی گەرما زۆر بەردەبێتەوە و لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ بۆ ٤ی پاشنیوەڕۆ، کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان و تاوەکو بتوانن لەو کاتانەدا نەچنە دەرەوە.
لەبارەی پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ئەمساڵی هاوین وتی، کە پێشبینییەکانیان بۆ مەودا کورتە زیاتر و بە گشتی پێشبینی مەودا درێژەکان وەک خۆیان روونادەن.
لەبارەی ئەو خۆڵبارینەشی هەرێمی گرتووەتەوە وتی، شەپۆلێکە ئەمشەو کاریگەری خۆڵبارینەکە لاوازدەبێت و بۆ سبەینێ بەرەونەمان دەچێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە پلەکانی گەرما بە تەواوی روویان لە بەرزبوونەوە کردووە و لە هەندێک ناوچەدا دەگاتە سەرو ٤٤ پلەی سیلیزی، لە ماوەی دوو رۆژی رابردووشدا پلەکانی گەرما لە پارێزگای سلێمانی بە گەرمترین دانراون لە عێراقدا.