سەردێڕ:

سەرۆکی حکومەت بۆ زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک: شەرەفمەندم بتوانم شاهێدی سەرکەوتنی ئێوە بم

فۆتۆ: 
2021-06-20

2530 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک رایگەیاند، شه‌ره‌فمه‌ندم بتوانم ئاماده‌ بم و شاهێدی سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌ بم، ستایشی ماندووبونتان ده‌كه‌م، به‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا، توانیتان زاڵ بن به‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه‌دا.


مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک رایگەیاند، له‌گه‌ڵ بوونی كۆرۆنادا، ئه‌وان توانیان زۆر پڕۆژه‌ی سه‌ركه‌وتوو به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، كه‌ بووه‌ خاڵێكی گه‌وره‌ بۆیان و ئه‌و سیسته‌مه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ی دایان نا بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان سود له‌ كتێبخانه‌ی زانكۆكه‌ وه‌ربگرن.

باسی لەوەشکرد، "چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا دنیا بینییه‌كم هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی هه‌بێت و ببێته‌ مایه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی خوێندن و په‌روه‌رده‌ و جۆرێتی ژیان و درووستكردنی سه‌ركرده‌ بۆ داهاتوو و خه‌ڵكی خاوه‌ن روانگه‌ درووست بن، بتوانن چالاكانه‌ داهێنان ئه‌نجام بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بتوانن كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ی زانستیی پێشكه‌ش بكه‌ن.

وتیشی، له‌ راستیدا روانگه‌ و چركه‌ساتی دروستكردنی زانكۆكه‌ له‌ كاتی شه‌ڕی داعشدا بوو، كاتێك ئێمه‌ له‌ شه‌ڕدابوون، له‌ پاڵ ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌ كه‌ شه‌ڕی داعش ده‌كرا، لێره‌ ئه‌م بینایه‌، درووستكرا و نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌كادیمی هاتنه‌ ئاراوه‌، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ باشترین هێز و چه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌ هه‌موو ئاسته‌كان شه‌ڕی پێشكه‌وتن بكرێت.