سەردێڕ:

رووداوی تەقەکردن لە هەولێر روویدا و قوربانی هەیە

فۆتۆ: 
2021-06-20

18098 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی تەقەکردن لە شەقامی ٦٠ مەتری شاری هەولێر روویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووانیان بە سەختی بریندارن، کە لەناویاندا رەگەزی مێ هەیە.


موراد سورچی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتشی، بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان ئەو کەسانەی تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکە کردووە جانتایەکی ژنەکانیان بردووە و ئەو ئۆتۆمبێلەی تەقەی کردووە لە جۆری نیسان سەنی بووە.

باسی لەوەشکرد، کە دەستڕێژی گوللـە لە ئۆتۆمبێلەکە کراوە و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

هاوکات، هێشتا لایەنە ئەمنییەکان بە فەرمی لێدوانیان نەداوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.