وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، یەکەم رۆژی دەستپێکی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانە لە سە رجەم سایلۆ کانی هەرێم.
نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاشکرای کردووە، "ئێوارەی ٢٠/٦/٢٠٢١ لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدڕاڵ ئاگادارکراین کە لەهەرێم دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بکرێت."
دەشڵێت، بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان، داوایان لێکراوە کە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٢/٦/٢٠٢١ وەک یەکەم رۆژی دەستپێکی وەرگرتنی گەنم لە سەرجەم سایلۆ کانی هەرێم رابگەیەنن.
داواش لەجوتیاران دەکرێت پابەندی رێکارە دیاریکراوەکان بن بۆ گەیاندنی گەنمەکانیان بەسایلۆکان.