فەرماندەی یەکەی هەشتای پارتی رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا تەواوی هێزەکانیان دەخەنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و چاوەڕەێی هێزەکانی حەفتای یەکێتی ناکەن.
نەجات عەلی فەرماندەی یەکەی ٨٠ی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، وەکو هێزەکانی ٨٠ گرفتێکیان نییە لەوەی بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام پرۆسەکە پرۆسەیەکی ورد و کارگێڕییە، پێیوایە لە ماوەیەکی نزیکدا تەواوی هێزەکانیان دەخەنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
وتیشی، بە هیوان هێزەکانی سەر بە یەکەی ٧٠ی یەکێتی، بڕیاری خۆیان بدەن و هێزەکانیان بخەنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، دەشڵێت ئەوان بڕیاری خۆیان داوە و چاوەڕێی هێزەکانی ٧٠ ناکەن.
یەکەی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە سەر بەیەکێتی و پارتین و لەچوارچێوەی چاکسازییەکان و فشاری هاوپەیماناندا بڕیارە بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.