دادگای دهستوری توركیا رایگەیاند، لهبارهی دۆسیەی داواكاری بۆ داخستنی ههدهپه دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و دادگاش دۆسییەکەی قبوڵکردووە.
داواکارییەکە لەلایەن داواکاری گشتی کۆماریی تورکیاوە ئاڕاستەکراوە، بەڵام بەرپرسانی هەدەپە ئەم هەوڵە بە پیلانی پارتى ئاکەپەى دەسەڵاتدار ناودەبەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەیان.
بەکر شاهین سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆماریی تورکیا رایگەیاندووە سەرجەم بڕیار دۆسیە و لێدوانەکانی بەرپرسانی هەدەپەیان لەناو دۆسیەکەدا هەیە کە زیاتر لە ٨٠٠ لاپەڕەیە، تیایدا داواکراوە قەدەغەی کاری سیاسیی بخرێتە سەر ٤٥١ کەس و رێوشوێنی پێویستیش لە بەرامبەر هەژمارە بانکییەکانی هەدەپە بگیرێتەبەر.
دادگای دەستوری تورکیا لە ١٥ ئەندام پیکدێت و بۆ داخستنی هەر پارتێکی سیاسی لەو وڵاتە پێویستە ١٠ ئەندام دەنگبدەن و رازی بن بەو بریارە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دادگای دەستوری بەهۆی بوونی کەموکوڕی لەمساڵدا دوو داواکارى بۆ داخستنى هەدەپەى رەتکردووەتەوە کە لەلایەن داواکاری گشتى ئەو وڵاتەوە پێشکەشکرابوون.