فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم هاوبەشانی ئاو ئاگادار دەکاتەوە کە لە بەشێکی زۆری قەرزەکانی ئاو خۆشدەبن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار حکومەتی هەرێمی لە بەشێکی زۆری قەرزەکانی ئاو خۆش دەبێت.
دەڵێت، هاوبەشانی ئاو دەتوانن بە پارەیەکی رەمزی کۆتایی بە قەرزەکانیان بهێنن.
تیایدا هاتووە، هەندێک هاوبەشی ئاو هەن، ئەگەر یەک ملیۆنیش قەرزار بن، بە پێدانی تەنیا چل و پێنج هەزار دینار قەرزیان لەسەر نامێنێت.