سەردێڕ:

سەدر پەیامێک ئاڕاستەی پێشمەرگە دەکات

فۆتۆ: 
2021-06-21

22233 جار خوێندراوەتەوە

رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا داوا لە هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی حەشدی شەعبی دەکات تێڕوانین و پەیوەست بوونیان بە نیشتمانیانەوە هەبێت.


موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدان، بۆیە دەبێت پابەندبن بە نیشتیمانەوە و رێز لە سەروەری و شکۆی دەوڵەت بگرن."

موقتەدا سەدر دەڵێت، "عێراق خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازە، ئەگەرچی دوو تایبەتمەندی عەرەبی بوون و شێعەبوونی تێدایە، بەڵام مانای ئەوەنییە کە سونە و کورد بوونیان نەبێت و رێزی زۆرمان هەیە بۆیان."

لەبارەی ململانێی نێوان سعودیە و ئێران لەناو عێراقدا دەڵێت، "عێراق دەکەوێتە نێوان دوو جەمسەری عەرەبی بوون لە رۆژئاوا و باشورەوە و شیعەبوونیش لە رۆژهەڵاتەوە بۆیە لە ململانێیەکدایە، کە عەرەبی زیاتر مۆرکێکی سونەی گرتووە و لەگەڵ بەشی رۆژهەڵاتیدا کە مۆرکێکی شیعەی هەیە."

رێبەری رەوتی سەدر راشیگەیاندووە، "ئێمە رێز لە رەگ و ریشەی عەرەبی بوونمان و مەزهەبەکەشمان دەگرین و داواش دەکەین هەردوولا دراوسێیەتی باشمان لەگەڵدا بکەن، چونکە نامانەوێت خۆمان بۆ لایەنێک ساغ بکەینەوە لەسەر حسابی لایەنێکی دیکە."