سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2021-06-21

1718 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦١٩ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، ٤٩٤ حاڵەتی چاکبوونەوە و سێ حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١٣٤ کەس، سلێمانی ٢٠٦،  دهۆک ٢٤٥ ، گەرمیان ٣٢ ، راپەڕین دوو کەس و لە هەڵەبجەش هیچ توشبوویەکی ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە.

لەکاتێکدا، ٤٩٤ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٦٤ کەس، سلێمانی ٢١٣ ، دهۆک ١٧٨ ، گەرمیان ٣٤، راپەڕین سێ و هەڵەبجە دوو کەس، هاوکات، "سێ" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٨٠ هەزار و ٥١٣ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٦٩ هەزار و ٦٦ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ٤١٥ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.