سەردێڕ:

وەزارەتی خوێندنی باڵا مۆڵەت دەدات بە بەشێک لە فەرمانبەرەکانی

فۆتۆ: 
2021-06-21

11656 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی دەیانەوێت درێژە بە خوێندنی باڵا لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بدەن دەتوانن بە موچەکانیانەوە مۆڵەت وەرگرن.


وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەشکردووە، وەزیر یان لایەنی پەیوەندیدار مۆڵەتی پەیوەندیدار و مۆڵەتی خوێندن لە ناوەوە یان دەرەوەی وڵات دەدات بە فەرمانبەر بە موچە و دەرماڵە جێگرەکانی خۆیانەوە، ئەوەش بەپێی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان.

بەپێی راگەیەندراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا، بۆ خوێندن لە ناوەوەی وڵات تەنها پێدانی لاری نەبوونی لایەنی پەیوەندیدار پێویستە بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە پێشبڕکێی وەرگرتن لە چوارچێوەی پلانی پەسەندکراودا.