پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، تەرمی هاوڵاتییەک لە ئۆتێلێکی شاری سلێمانی دۆزرایەوە کە شەوی رابردوو گیانی لەدەستداوە و خەڵکی شاری دهۆکە.
بەپێی زانیارییەکانی زوهرە عەلی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە یەکێک لە ئۆتێلەکانی شاری سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن ٣٥ بۆ ٤٠ ساڵ دۆزراوەتەوە.
لەوبارەیەوە، پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو کەسە جەڵدە لێی داوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەشڵێت، ئەو هاوڵاتییە هاتووەتە شاری سلێمانی و خەڵکی شاری دهۆکە و بە مەبەستی کارکردن هاتووەتە سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا کەسوکارەکەی نەدۆزراوەتەوە و لە ئێستادا تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی سلێمانی رەوانە کراوە.