دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا ئاماژەی بەوەکرد، "گۆڕان لە حکومەتدا نەبوایە لێبڕینی موچە ئێستا ٥٠٪ بوو"، دەشڵێت، "گۆڕان لەناو حکومەتدا دەتوانێت رۆڵی باش ببینێت هەتا لە دەرەوەی حکومەت."
باسی لەوەشکرد، "گۆڕان دووچاری کێشەی ناوخۆی بووەتەوە و ناتوانن ئەوە بشارنەوە بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک نەهاتووە بڵێ نیگەرانە لە رێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتی هەر مەسەلەیەک نییە هەتا باسی لێوە بکەین و هەرگیز بیرمان لەوە نەکردووەتەوە."
ئەو ئەندامەی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان راشیگەیاندووە، "پرۆژەی گۆڕان هەر زیندووە و بە کارنامەی بزوتنەوەکە چاکسازی دەکرێت."
بڕیارە لە ١٠ی ١٠ی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت و بۆ هەڵبژاردنەکە یەکێتی و گۆڕان هاوپەیمانێتییەکیان بە ناوی "هاوپەیمانی کوردستان" پێکهێناوە.