بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک روویدا و شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئەمشەو لەسەر رێگای کەلار - باوەنوور لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا مینی پاس) و ماتۆڕسکیلێکدا، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.
رۆژی ١٩ی مانگیش، لەسەر رێگای پشتێنەی شاری کەلار بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرت و ماتۆڕسکیلێکەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.
رووداوەکانی ھاتوچۆ بە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت، کە بەشێک لە ھۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و تیژڕەوی و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی ھاتوچۆ دەگەڕێنرێتەوە.