سەردێڕ:

پۆلیس: کەسێک براکەی خۆی کوشت

فۆتۆ: 
2021-06-22

35582 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی وتەی پۆلیسی دهۆک، لە گوندێکی سەر بە شاری دهۆک کەسێک براکەی خۆی کوشت و دواتر خۆشی رادەستی پۆلیسی دهۆک کرد.


هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندی تەلوەی سەر بە شاری دهۆک کەسێک برا ٢٢ ساڵەکەی خۆی کوشتووە و دواتر خۆی رادەستی پۆلیسی شارەکەش کردووە.

هێمن سلێمان ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمی کەسە کوژراوەکە بۆ پزیشکی دادی دهۆک گواستراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە.

دوێنێ، لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵ دوای ئەوەی دۆسییەی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی لە دادگا داخرا، پاش چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی دۆزرایەوە، کە ئاسەواری گولـلە بە جەستەیەوە بوو.